Skip to main content

ئەمریکا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیاوازدا لە ئوردن و "باکووری عێراق"، سێ سەربازیان کوژراون. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد تەرمی ئەو سەربازەیان دۆزیوەتەوە کە لەهێرشەکەی ئوردن دا بێسەروشوێن ببوو.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیاوازدا لە ئوردن و "باکووری عێراق"، سێ سەربازیان کوژراون. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد تەرمی ئەو سەربازەیان دۆزیوەتەوە کە لەهێرشەکەی ئوردن دا بێسەروشوێن ببوو.
posted onJuly 20, 2026
nocomment

سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای هێرشێکی ئێران لە 17ـی تەممووز بۆ سەر بنکەیەکیان لە ئوردن، دووسەربازیان کوژران و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-07-2026، تیمەکانی گەڕان تەرمێکیان لە شوێنی رووداوەکە دۆزیوەتەوە و ئێستا خەریکی پشکنینن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تەرمی سەربازە ونبووەکەیە.

کوژرانی سەربازێک لە "باکووری عێراق"

سێنتکۆم دەڵێ، لە رووداوێکی دیکەدا، رۆژی شەممە، 18ـیتەممووز، سەربازێکیان لە "باکووری عێراق" کوژرا. سێنتکۆم دەڵێ، رووداوەکە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانیدا روویداوە. لەو تەقینەوەیەداسەربازێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام برینەکەی سووکە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، تاوەکوخێزانەکانیان بە فەرمی ئاگادار نەکرێنەوە، ناوی سەربازەکوژراوەکان ئاشکرا ناکەن.

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 28-02-2026ـەوەدەستیپێکردووە و ناوچەکەی خستووەتە قۆناخێکی زۆرمەترسیدارەوە. لەم ماوەیەدا چەندین جار بنکە سەربازییەکانیئەمریکا لە ئوردن، عێراق و وڵاتانی کەنداو رووبەڕووی هێرشیدرۆنی و مووشەکی بوونەتەوە.