سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەودوایی و مستەفا ئەدوایی
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵێک لە مامۆستا و خوێندکاران و کەسایەتییە ئایینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە سزای بەندکران و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی لە مامۆستا لوقمانی ئەمینی لە پەیامێکدا هەڵوێستیان دژ بەو سزایە دەربڕی.
پەیمان نادریان، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "درەناخە"ی مەریوان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، ژمارەیەک ڕێکخراوی ژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دۆخی نالەباری دارستانەکانی ناوچەکە.
٤٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی خدر و کلارا ڕەسووڵی، باوک و کچی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکەتکەرەکانی ڕێژیمەوە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا چارەنوسیان ناڕوونە.
بەگوتەی بەرپرسانی پەروەردەیی، ڕێژەی وازهێنانی قوتابیان لە خوێندن لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچە کەم دەرامەتەکان، ڕووی لە زیادبوونە.
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، بە توندی ئیدانەی بڕیاری دەرکردن و سزادانی ژمارەیەک مامۆستای چالاکی سەندیکایی لە کوردستانی کرد و ئەو هەنگاوانەی بە "ستەمکارانە و نادادپەروەرانە" ناوبرد.
حەمید چپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ورمێ بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درا.
سزاكەلە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
دوای ئاشکرا كردنەكانی ئاڤاتوودەی سەبارەت بە مردنی دڵتەزێنی سارا تاو، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی مەریوان، کە بە هۆی دانانی مەترسیدارانەی پێنج ئامپۆلی ئاكسیتوسین لە نەخۆشخانەی بووعەلی گیانی لەدەست دا، ڕەهەندە نوێیەکانی ئەم کارەساتە ئاشکرا بوون.