لە سنووری مەریوان ئەفسەرێکی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، ئەفسەرێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانی لەدەست دا.
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، ئەفسەرێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانی لەدەست دا.
دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئێستا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی مۆندیالی 2026ـە و لە هەموو شوێنێک باس باسی ئاستبەرزیی ئەو یاریزانە کوردەیە.
ئامارەکانی ئونداڤ لە مۆندیالدا
بەهۆی ڕووداوێکی کارەوە لە گوندێکی سەر بە شاری جوانڕۆ، کرێکارێک بریندار بوو و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە ئەمڕۆ شەممە لە گوندی "کەچڵ ئاوا"ی سەر بەو شارە لە پارێزگای کرماشان ڕوویداوە.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر ئێران بە رێککەوتنەکە پابەند بێت سوودی بۆ کوردیش دەبێت، ڕێککەوتنەکە ئێران ناچار دەکات وەک وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی کرماشان ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 800 منداڵی کار لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون و ئێستا کار بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێزکردنی تواناکانیان دەکرێت.
کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکوان و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە، ماوەی نۆ ڕۆژە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی تێکچووە.
نەخۆشخانەی "ئیبن سینا" لە شاری شنۆ بەدەست کەمیی و نەبوونی ئامێر و پێداویستیی پزیشکییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لای هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە.
بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی، دوو چالاکی فەرهەنگیی کرماشان کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە شەهید کران، پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە براکانیان بەپێی دەستنووسی خۆیان کەسانی سەربەخۆ بوون و شەهیدی تەواوی کوردستانن.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و کوشتوویانە، ئەمەش نوێترین زنجیرە لەو ڕووداوانەی کە چالاکوانان بە "بەکارهێنانی توندوتیژیی کوشندە" لە دژی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچەیە وەسفی دەکەن.
کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ـەوە (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) لەگەڵ هاوسەر و براکەیدا، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، لەو کاتەوە تا ئێستە لە ژووری تاکەکەسیی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان