تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل دەڵێت دوو فەرماندەی حەماسیان لە باکووری غەززە کوشتووە

ئیسرائیل دەڵێت دوو فەرماندەی حەماسیان لە باکووری غەززە کوشتووە
posted onJuly 15, 2026
noتعليق

هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر باکووری غەززە، دوو فەرماندەی نوخبەی ڕێکخستنی حەماسیان کوشتووە.

هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: “لەم هێرشەدا تیرۆریست عەلی شەمالە، جێگری فەرماندەی لیواکانی نوخبەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کوژراوە'.

ئیسڕائیل گوتی: " شەمالە هەوڵی دانانی پلانی تیرۆریستیی داوە لەڕێگەی ڕاهێنانی ئەو تیرۆریستانە کە بەنیازی ئەوە بوون هێرش بکەنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا چالاکی دەکەن".

دەشڵێت"هاوکات، تیرۆریستێکی دیکە کە سەرۆکی شانەیەکی نوخبە بووە لە کەتیبەی سەبرای حەماس، بە ناوی ناسر کوژراوە."

هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە "تیرۆریستان" لە ناوچەکەدا هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان بۆ سەریان دروست کردووە.

ئاماژەیان كردووە، “ هێزەکان بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە ناوچەکە جێگیرکراون و لە ژێر فەرماندەییی باشوور لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بەردەوام دەبن”.