تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

١٤ ڕۆژ دوای کوژرانی سولەیمانی، ئەمریکا و عێراق دەستیان بە ئۆپەراسینۆى هاوبەش کردەوە**

١٤ ڕۆژ دوای کوژرانی سولەیمانی، ئەمریکا و عێراق دەستیان بە ئۆپەراسینۆى هاوبەش کردەوە**
AvaToday caption
posted onJanuary 16, 2020
noتعليق

 

 

بە پێی زانیارییەکانی گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز، ئەرتەشی ئەمریکا دوو حەوتوو دوای کووژرانی قاسم سولەیمانی، تیرۆریستی نێودەوڵەتی و فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی، چالاکی هاوبەشی خۆی لەگەڵ عێراق دەست پێ کردووەتەوە.

نیۆیۆرک تایمز بە بنەماگرتنی قسەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هەروەها نووسیویەتی ئەو هەوڵە  لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پێنتاگۆن) ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی گوشارەکان لە سەر داعش هەروا بمێنێ.

چالاکی هاوبەشی سەربازی نێوان ئەمریکا و عێراق، دوو ڕۆژ دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاییەکان وەستابوو.

شایانی باسە دەستپێبوونەوەی چالاکیە هاوبەشە سەربازیەکانی ئەمریکا و عێراق لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری کورد و سوننە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان دابوو.