تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

خۆپێشاندانى سەراسەرى و درووشمى ڕادیکاڵ

خۆپێشاندانى سەراسەرى و درووشمى ڕادیکاڵ
AvaToday caption
posted onJanuary 13, 2020
noتعليق

 

هەزاران خویندکاران لە زانستگاکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە پیکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وێرای ڕێزدانان بۆ یادی گیانبەختکردووانی فرۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئۆکراین کە سوپای پاسداران خستیە خوارەوە بە گووتنەوەی درووشمی ڕادیکاڵ کۆی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانیان بە ئامانج گرت.

 

عەلیرەزا دەشتابی، نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی زانستگای شەهید بەهەشتی بە هەواڵدەری ئیسنای گووتوە ٧٠٠ هەتا ١٠٠٠ کەس لە خوێندکاران لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەو زانستگایە بەشداریان کردووە و پێشوازی خوێندکاران لە کۆبوونەوەکە بێ هاوتا بوو.

کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بەسیجی خوێندکاری و ڕێکخراوی ئیسلامی خوێندکاران هەوڵی دا خۆپێشاندانەکانی خوێندکاران کۆنترۆڵ بکات و بیهێنتە ژێر ڕکێفی خۆی بەڵام درووشمی سپاهی سپاهی داعش ما شمایی و مرگ بر اصل ولایت فقیه هەموو ڕێسەکانی ئەو ڕێکخراوانەی کردەوە بە خووری.ئەو دوو ڕێکخراوە خوێندکاریە کە ڕاستەوخۆ لە لایەن سوپای پاسداران و ئیتلاعاتەوە پشتیوانی دەکرێن بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕێزیان لە سوپای پاسدارانی تیرۆریست گرتووە.

لە لایەکی دیکە خوێندکارانی زانستگاکانی عەلامە تەباتەبایی تاران، ڕێکخراوی خوێندکاریەکان لە زانستگاکانی سەنعەتی ئیسفەهان، خواجە نەسیری تووسی، دامغان، تەورێز و هەمەدان، سەنعەتی شەریف و ئەمیر کەبیر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێکهێنا و دژی ڕژیمە دیکتاتۆرەکەی خامنەیی درووشمیان گووتەوە.

درووشمی خوێندکاران : مرگ بر ستمگر چە شاه باشە چە رهبر، فەرماندە کل قوا استعفا استعفا، توپ تانک اشکاور دیگر اثر ندارد، دانشجو بیدار است از سید علی بیزار است، جمهوری اسلامی نمیخوایم نمیخوایم، دشمن همینجاست دروغ میگن آمریکاست، سپاه جنایت میکنە رهبر حمایت میکنە، سپاه بی کفایت عامل قتل ملت،رفراندم رفراندم مطالبە مردم و نیروهای سپاهی شما داعش مایی!