تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی لە چەکداربوون و بەرگری گەلانی ئێران تۆقیوە

کۆماری ئیسلامی لە چەکداربوون و بەرگری گەلانی ئێران تۆقیوە
AvaToday caption
posted onDecember 3, 2019
noتعليق

ماڵپەری ئیرنا کە ماڵپەری فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە فەرمی دانی بەوەناوە کە کڕین و فرۆشی چەک بە شێوەی نایاسایی لە نێو خەڵکدا زیادی کردووە. ئەو هەواڵدەریەی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە و باس کردنی لە تەقەکردنی گوماناوەی کوشتنی شۆڕشگێران باوێژێتە ئەستۆی کەسانی چەکدار و بە گووتەی ئەوان کەسانی شەڕخواز. لە کاتێکدا دەستبردنی خەڵک بۆ چەک تەنیا بە ئامانجی بەرگری لە بەرابەر تووندوتیژیەکانی کۆماری ئیسلامیە.

 

لە درێژەدا ئیرنا لە زمان کارناسانەوە بەو ئەنجامە دەگات قەبارەی زۆری ئەو چەکانەی هاتووەتە ناو ئێران سەلمێنەری دەستپێبوونی شەڕێکی ئەمنی و زانیارییە. ئیرنا لە درێژەدا دان بە چوونە سەری ژمارەی کوژراوانی هێزە ئەمنی و ئینتیزامیەکان دادەنێ لە کاری دەسپێبوونی شۆڕشی ئازادی گەڵاڕێزانی ٩٨ بەولاوە کە لایەن خەڵکی ڕاپەریو و شۆڕشگێرەوە بە سزای کردەوەکانیان گەیشتوون.

خاڵی جێگەی سرنج ئەوەیە ئەو هەواڵدەریە حکومەتیە لە زمان لێکۆڵەرێکی تایبەت بە تاوانەکان دەڵێ: بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ شەپۆلی کڕینی چەک لە لایەن خەڵک دەبێ لە نێو خەڵک و بەرپرسان هاودڵی هەبێ و بەو شێوە دان بەوەدا دەنێ کەلێنی نێوان دەسەڵات و خەڵک بووە بە هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر ڕووبکاتە کڕینی چەک!

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو و بە تایبەت دوای کوشتنی ژمارەیەکی یەکجار زۆری خۆپێشاندەرانی وەزاڵە هاتوو لە کۆماری ئیسلامی لە لایەن سوپای پاسداران، لە چەندین شوێنی ئێران خەڵک دەستیکردووە بە بە سزا گەیاندنی بکوژی خۆپێشاندەران و چەندین بەرپرس و پلەداری سەربازی سوپای پاسداران لە لایەن خەڵکەوە بە سزای کردەوەکانیان گەیێندراوان.