تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی دەستى لە هێرشەکەى سەر ئارامکۆ هەیە

کۆماری ئیسلامی دەستى لە هێرشەکەى سەر ئارامکۆ هەیە
AvaToday caption
posted onSeptember 16, 2019
noتعليق

دەوڵەتی ئەمریکا هەندێ وێنەی مانگی دەستکردی بڵاو کردووەتەوە کە ئەو خەسارانە پیشان دەدەن کە لە هێرشەکەی ئەنساروڵا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە ناوچەی بەقیق و خەریس کەوتووەتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوپێش، لە ڕێگەی ١٠ فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان.

سێ لە دیمەنانى مانگە دەستکردییەکان، ئەو خەسارانەی پیشان دەدا کە کەوتووەتە بەر دامەزراوە نەوتییەکان لە ناوچەی بەقیق.

بەپێ ئەو زانیارییە بڵاو کراوانە لەم دیمەنانە ۱۷ حاڵەتی وەبەرکەوتنی پەهپاد دەبینرێت لەکاتێکدا حووسییەکان گوتوویانە ۱۰ پەهپادی تەقینەوەیان ناردووە. هەروەها کە لە دیمەنەکاندا دیارە ئامانجەکان بە سەرنجێکی زۆرەوە پێکراوە.

بەڵگە ئەمنییەتییەکانی ئەمریکا پیشان دەدەن کە هێرشەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئارامکۆوە کراوە. پێ دەچێ هێرشەکان لەلایەن سوپای قودس و حەشدی شەعبی لە عێراقەوە ئەنجام درابێتن. هەروەها تەلەڤزیۆنى سی.ئێن.ئێنى ئەمریکى ئەمرۆ بڵاوى کردەوە کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەى کە هێرشیان کردە سەر دامەزەراوە نەوتییەکانى عەرەبستان، لە عێراقەوە ئاراستەى سعودیە کراون.

 

١ تەقینەوە

٢ تەقینەوە

٣ تەقینەوە