پاش بەڕێوەچوونى مەراسیمى ڕۆژى جیهانى ژنان لە شارى تاران و سەماى چەند کچۆڵەیەکى تەمەن ٨ ساڵ کە بووە هۆى سەرهەڵدانى ڕەخنەیەکى زۆر لە سەرۆکى شارەوانى کە لە مەراسیمەکەدا بوو، محەمەد عەلى نەجەفى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەش بە ئەنجوومەنى شارەوانى کرد.
٢٣ى ڕەشەممە محەمەد عەلى نەجەفى سەرۆکى شارەوانى شارى پێتەختى ئێران دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەش بە ئەنجوومەنى شارەوانى کردووە و ئێستا ئەنجوومەنەکە سەرقاڵى تاوتوێکردنى ئەو داواکاریەیە.
شایەنى باسە ڕۆژى سێشەممە شارەوانى تاران مەراسیمێکى بۆ فەرمانبەرە ژنەکانى شارەوانى بە بۆنەى ٨ى مارسەوە لە بورجى میلادى تاران بەڕێوە برد کە تیایدا هەندێک کچۆڵەى خوار تەمەن ٨ ساڵ لەگەڵ مۆسیقا دەستیان بە سەما کرد و ئەمەیش لە نێو مەزهەبییەکان و بەرپرسان کاردانەوەى گەورەى لێ کەوتەوە و لە هەمووى سەرنجڕاکێشتر قسەیەکى سەید ئەحمەد عەلەمولهوداى ئیمام جومعەى شارى مەشهەد بوو کە لە نوێژى هەینى گوتى "ئەم ڕووداوەى بورجى میلاد، هەڵکەوت نەبوو. بەرنامەبۆداڕێژراو بوو و ئەم بەرنامەیە نیشانى دا کە سیمبولى کۆمەڵگە حەزرەتى زەهرا نییە، بەڵکو سۆفیا لۆرێنە.