تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سەروەتى ئێرانییەکان لە ئاسمانی عەرەبستان و سووریا بووە خەڵووز

سەروەتى ئێرانییەکان لە ئاسمانی عەرەبستان و سووریا بووە خەڵووز
AvaToday caption
هاوپەیمانی عەرەبی ٦ مووشەکی بالستیکی ئاراستەکراو لەلایەن حووسییەکانی تێک شکاند.
posted onAugust 26, 2019
noتعليق

بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی "ئێس پی ای" سعوودیە، سەرهەنگ تەرکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی کە پاڵپشتی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن دەکا، ڕایگەیاند "هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی، دوێشەو ۳ی خەرمانان، توانیویانە شوێنی ٦ مووشەکی بالستیک هەڵبگرن و تێکی بشکێنن کە لەلایەن چەکدارانی حووسییەوە لە پارێزگای سەعدەی یەمەن بە ئامانجی خاپوورکردنی ناوچە مەدەنییەکان ئاراستەی شاری جەیزانی سعوودی کرابوو."

سەرهەنگ ئەلمالکی باسی لەوەش کردووە و گوتوویەتی: درێژەی هەوڵەکانی چەکدارانی تێرۆریستی حووسی بۆ بەکارهێنانی پەهپاد و مووشەکە بالستیکەکان کە بەمەبەستی گورز وەشاندن بە ناوچە مەدەنییەکان ئەنجامدەدرێت و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، پیشاندەری ئاستی بەرزی خەسارەکان لەنێو حووسییەکانە، بەتایبەت ئەو خەسارانەی کە بەهۆی تێکشکاندنی چەکوچۆڵەکانیان و بە درێژەدان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی لە قووڵایی پارێزگای سەعدە و ناوچەکانی ترەوە تووشی بوونە و هەڵکەوتەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێمەیە.