تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بۆڵتن لە لەندەن هاوپەیمانییە دژە ئێرانییەکەى گەورەتر دەکاتەوە

بۆڵتن لە لەندەن هاوپەیمانییە دژە ئێرانییەکەى گەورەتر دەکاتەوە
AvaToday caption
posted onAugust 12, 2019
noتعليق

جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپی، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ گەلاوێژەوە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا چووەتە لەندەن. یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی ئەو سەردانە کۆماری ئیسلامی و چینە.

بۆڵتن کە بە ئاڵاهەڵگری سیاسەتی دژە کۆماری ئیسلامی دەناسرێتەوە، دوای پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی بوریس جانسۆن سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و کار دەکات بۆ ئەوەی سیاسەتی دوو وڵات سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی زیاتر لێک نیزیک کاتەوە. دەوڵەتی بەریتانیا کە هەتا حەوتووی ڕابردوو دەیگووت بەشداریی هاوپەیمانیی سەربازیی بۆ پاراستنی هاتوچۆی ئازادانە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس نابێ، ڕۆژی دووشەممە چواردەی گەلاوێژ ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە سوورە لەسەر ئەوەی کەشتییەکانی بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بپارێزێت و هەر بۆیە دەچێتە نێو پڕۆژەی هاوپەیمانیی دەریایی بۆ کەنداوی فارس کە لە لایەن ئەمریکاوە دادەمەزرێت.

لەندەن پێش ئەو بڕیارە خوازیاری هەماهەنگى و هاوکاریی وڵاتانی ئەوروپایی و بە تایبەت ئاڵمان و فەڕانسە بوو، ئەگەرچی هاتنەسەرکاری دەوڵەتی تازەی بەریتانیا ڕۆڵی هەیە لە گۆڕینی سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر ئێران، بەڵام دەستبەسەرداگرتنى نەوتهەڵگری بەریتانیایی "ئیستینا ئیمپرو" لە لایەن هێزە دەریاییەکانى سوپای پاسداران و ڕاگواستنى بۆ بەندەر عەباس لەو بوارەدا بە یەکلاکەرەوە هەژمار دەکرێت.

بەریتانیا کە بە یەکێک لە سێ وڵاتی واژۆکەری ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ڤییەن دەناسرێتەوە، تا ئێستا پابەندی بەرجام ماوەتەوە و پێداگری لەسەر پاراستنی دەکات.