تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆتا پەلەقاژەی کۆماری ئیسلامی هەڵگیرساندنى شەڕە

کۆتا پەلەقاژەی کۆماری ئیسلامی هەڵگیرساندنى شەڕە
AvaToday caption
کەماڵوەندی: ۱۳۰ تەن ئاوی قورس و ۳۰۰ کیلۆ یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراوى تێپەڕاندووە
posted onAugust 6, 2019
noتعليق

وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی گوتوویەتی کە ئەگەر تا یەک مانگی دیکە ئەورووپا بەڵێنییەکانی خۆی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە جێبەجێ نەکا، ئێران هەنگاوی سێیەمی خۆی لە پێناو کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنەکە هەڵدێنێتەوە.

بێهروز کەماڵوەندی ڕۆژی سێشەمە بە هەواڵنێرانی گوت: هەروەها کە پێشتر ڕاگێندرابوو، هەنگاوە دواییەکانی ئێران سڕکردنەوەی بەڵێنییەکانە، کەوایە بەڵێنییەکان وەلا نانرێت بەڵکوو سڕدەکرێنەوە.

وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی گوتیشی کە ئێران تا ئێستا سنووری دیاریکراوی ۱۳۰ تەن ئاوی قورس و پاشەکەوتی ۳۰۰ کیلۆ یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراوى تێپەڕاندووە و بەم شێوە پابەندی خۆی بە ڕێککەوتنەکەی کەم کردووەتەوە.

کەماڵوەندی ئاماژە بە پیتاندنی ٥/٤٪ی گوتی: ئاستی پاشەکەوت خەریکە هەڵدەکشێ و لەمەڕ ئاوی قورسیش لە بەرزترین ئاستی توانایی خۆمان کاری لەسەر دەکەین و هەناردەی بچووکمان بۆ هەندێ لە بازاڕەکان هەیە کە بۆ پاراستنی ئەوان ئاوی قورس هەناردەی ئەو وڵاتانە دەکەین.