تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی هۆکارى سەرەکى سووتانى دارستانەکانى سەردەشتە

کۆماری ئیسلامی هۆکارى سەرەکى سووتانى دارستانەکانى سەردەشتە
AvaToday caption
دەسەڵات خەوی لێکەوتووە و لاوانی کورد بە کەمترین ئیمکانات خەریکى کوژاندنەوەى دارستانەکەن
posted onAugust 3, 2019
noتعليق

ماوەی چەند ڕۆژە دارستانەکانی ئاوایی مەلاشێخی سەردەشت و ناوچەکانی دەوروپشتی ئاگریان تێبەربووە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێکی کاریگەر بۆ کووژانەوەی ئەو ئاگرە نادەن کە دەیان دۆنم دارستان و لەوەڕگەی ئەو ناوچەی سووتاندووە.

لاوانی سەردەشت و ڕەبەت و هێزی شەهید شەریف باجوەری پیرانشان و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستاش سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن.

لە حاڵەتی ئاوادا پێویستە لاوان لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری پاراستنی ژینگەکەیان بدەن.

کۆماری ئیسلامی لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵات وەک شوێنی حەوانەوەو خۆ حەشاردانی پێشمەرگەی کوردستان دەڕوانێ و بۆی گرنگ نییە هەمووی خاپوور بێت.