تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئێران لە دوورى ٢٠ کیلۆمەترەوە هێرشى کردووەتە سەر دیموکراتەکان

ئێران لە دوورى ٢٠ کیلۆمەترەوە هێرشى کردووەتە سەر دیموکراتەکان
لە ئەنجامى هێرشە مووشەکییەکەى سوپاى پاسداران ١٧ کەس شەهید و ٤٠بریندار بوون.
مووشەکەکەى سوپاى پاسداران بۆ سەر دیموکراتەکان زەمین بە زەمین نەبووە!
posted onSeptember 12, 2018
noتعليق

 

تیمی لێکۆڵەرانى بوارى ئەمنى ئەمریکا سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ سەر بارەگاکانى حزبی دیموکراتى کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا)، ئاشکراى کردووە کە "ئەو مووشەکانەى بەکارهێنراون لەو هێرشە، لە دوورى ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە دوورى بارەگاى ئەو حزبانە هاوێژراون".

 

ڕۆژنامەى "بەیان"ـى ئیماراتى لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەى هێرشەکەى تاران بۆ بارەگاى حدک و حدکا بڵاوى کردووەتەوە"ئێران سوودی لە پێگە مووشەکییەکانى خۆى لە سنوورى سلێمانى وەرگرتووە بۆ ئەوەى هێرشە مووشەکییەکەى ئەنجام بدات". ئەو ڕۆژنامەیە لە زمانی لێکۆڵەرە ئەمریکییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە " فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى ئاسمانى کۆیە کە لە کاتى هێرشەکە چۆنیەتى لێدان و کەوتنەخوارەوەى مووشەکەکانى تۆمار کردووە، لە سنوورى پارێزگای کەرکوکەوە فڕێنراو و کۆنتڕۆڵ کراوە". بەیان ئەوەشى نووسیوە " ئەو زانیارییانەى سوپاى پاسداران لەبارەى شوێنی هەڵدانى مووشەکەکان بڵاوى کردووەتەوە، هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و تەنیا بۆ چەواشەکاری بووە".

ئەو ئۆتۆمبێلەى کە سوپاى پاسداران نیشانى دا گوایا سەکۆى هەڵدانى مووشەک بووە

ئەو ئۆتۆمبێلەى کە سوپاى پاسداران نیشانى دا گوایا سەکۆى هەڵدانى مووشەک بووە

 

بەرەبەیانى شەممە 8 ئەیلوول، لە کاتى ئەنجامدانى پلینۆمى گشتیى حزبی دیموکراتى کوردستان لە قەڵاى دیموکرات نزیک شارى کۆیە، ئێران لە ڕێگەى 9 مووشەک هێرشى کردە سەر بارەگاى ئەو حزبە و لە ئەنجامدا ١٧ شەهید و ٤٠ برینداری لێکەوتەوە.

لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە "ئەو جۆرە مووشەکەى بە کار هێنراوە، بە گوتەى سوپای پاسداران زەمین بە زەمین بووە، بەڵام لە ڕاستیدا مووشەکێکى دیکە بووە"، بە بێ ئەوەى جۆر و ناوەکەى ئاشکرا بکرێت.

 

لینکى ڕۆژنامەکە:

https://www.albayan.ae/one-world/arabs/2018-09-11-1.3354236