تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمەریکا هەوڵەکانى دژى نەوتى ئێران چڕتر کردووەتەوە

ئەمەریکا هەوڵەکانى دژى نەوتى ئێران چڕتر کردووەتەوە
مۆسکۆ دەیهەوێت بە ڕاگرتنى کڕینى نەوتى ئێران سزاکانى سەر خۆى لابەرێت
هیند و کۆریاى باشوور کڕینى نەوتیان لە ئێران ڕاگرت
posted onSeptember 11, 2018
noتعليق

 

وەزارەتی وزەى ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لەوڵاتە گەورە بەرهەمهێنەرانى نەوت کردووە "ئاستى بەرهەمهێنانیان بەرز بکەنەوە، پێش ئەوەى سزاکانى سەر کەرتى نەوتى ئێران بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 

هاوکات رێک بیری وەزیرى وزەى ئەمەریکا لەگەڵ خالید ئەلفالح هاوتە سعودییەکەى کۆ بووەتەوە بۆ ئەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى بەرهەمهێنەر بە بەرزی بهێڵدرێتەوە. بڕیاریشە بیری لە هەفتەى داهاتوو چاوی بە ئەلیکسى نۆڤاک وەزیرى ووزەى رووسیا بکەوێت و هەمان پرس تاوتوێ بکات.

ئەمەریکا بەنیازە لە 5 تشرینى دووهەمى (خەزەڵوەر) داهاتوو، سزاکانى سەر کەرتى وزە و نەوتى ئێران بخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەو هۆیەوەش داوای لە هاوپەیمانان و کڕیارانى نەوتى ئەو وڵاتە کردووە "ئاستى هاوردەکردنیان بۆ سنوورى سفر دابەزێنن"، بەڵام بەرزى نرخەکانى نەوت بووەتە مایەى دڵەراوکێی دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا و پاڵیۆراوانى پارتى کۆمارى لە هەڵبژاردنەکانى کۆنگرێس کە بڕیارە لە 6 تشرینى دووهەمى داهاتوو بەرێوە بچێت.

مەترسییەکانى سزا سەپێنراوەکانى سەر هەناردەکردنى نەوتى تاران، نرخەکانى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بۆ سەرووى 76 دۆلار بەرز کردۆتەوە بۆ هەر بەرمیلێک. ترامپ، لە ئایاری رابردووەوە وڵاتەکەى لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران و شەش زلهێزەکەى جیهان کشاندەوە و، هەوڵەکانیشى بۆ بەکاربەرانی جیهان بردووە تاوەکو بەیەکجاری نەوتى ئێران رابگرن. تاوەکو ئێستاش روون نییە ویلایەتە یەکگرتووەکان چ بەرامبەر داواکەى چ بە گەورە بەرهەمهێنەرانى نەوت پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەى ئاستەکەیان بەرز بکاتەوەو، فشار بخەنە سەر نەوتی ئێران.

لە لایەن خۆیەوە سعودیە بۆ ئەوەى بچێتە ژێر بارەکەى ترامپ، هەوڵى ئەوە دەدات رێککەوتنێکى ئەتۆمیی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ بکات، بۆ ئەوەى چارەسەر کردنى پلۆتۆنیۆم ئەنجام بدات. لەبەرامبەریشدا مۆسکۆ پێش ئەوەى گوێبیستى داواکەى رکابەرە ئەمریکییەکەى بێت، کار لەسەر هەڵگرتنى سزا ئابوورییە سەپێنراوەکەى ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات.

هاوکات بریار وایە بەرپرسانى وڵاتە بەرهەمهێنەرانى نەوت لە نێو ئۆپێک و دەرەوەى ئۆپێک کۆببنەوەو، پێشنیارەکانى دابەشکردنەوەى بەرهەمهێنان و زیادبوونى نەوت بکەنەوە. لەسەر ئاستى جێبەجیکردنیشەوە ناکۆکییەک لە تێڕوانینى ئەمریکاو هیندستان هەیە، بۆ پرسى کەمکردنەوەى ئاستى هاوردەکردنى نەوتى ئێران نزیک لەسفر، بەڵام لەمانگی رابردووەوە نیودلهی هاوردەکردنى نەوتى تارانى دەگەیێنێتە سفر، بەڵام کۆریاى باشوور چەند مانگێکە بڕیارەکەى واشنتۆنى جێبەجێ کردووە و، هیچ نەوتى لەئێران نەکڕیوە.