تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نامه‌ نهێنییەکانىBBC و کۆمارى ئیسلامى

نامه‌ نهێنییەکانىBBC و کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onJuly 20, 2019
noتعليق

سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانه‌شینی یه‌كگرتوو (بەریتانیا) و، كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك نامه‌ی نهێنی له ‌نێوان حكومه‌تی تاران و ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانی (BBC) ئاشكرا ده‌بێت، كه ‌سازش بۆ ئێران ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ موحسن حه‌دادی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئێران، ڕاپۆرته‌ میدیاییه‌كانی به ‌درۆ خستەوه‌ کە گوایه‌ په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له ‌ئێران مابێت. حه‌داد گووتیشی "په‌یامنێره‌كه‌ی بی بی سی بۆ چه‌ند ڕۆژێك له ‌وڵاته‌كه‌ی مایه‌وه‌و، ڕاست نییه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا مابێت، به‌ڵكو پێش دە ڕۆژێك ده‌بێت وڵاتی به ‌جێ هێشتووه‌".

دووپاتی كردووەته‌وه‌ "په‌یامنێره‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانی بی بی سی ته‌نها بۆ ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرته‌كان سه‌ردانی ئێران ده‌كات". ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له‌نده‌ن، له‌سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیدا ڕیكلام بۆ نێوخۆی ئێران و، چالاكییه‌كانی له‌و وڵاته‌ ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری (هاڤینگتۆن پۆست)ـی ئه‌لیكترۆنی بڵاوی كردووەته‌وه‌ " بی بی سی سه‌رجه‌م مه‌رج و كۆته‌كانی ئێرانی په‌سه‌ند كردووه‌، كه‌ به‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانانی به‌شی فارسی ده‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافی گه‌شتكردن بۆ ئێران به‌ده‌ست بهێنن".

به‌پێی نامه‌یه‌كی دزه پێكراوی بی بی سی کە لەلاى ئه‌و ماڵپه‌ره‌یە ‌ "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران مه‌رجیان خستووەته‌ به‌رده‌م به‌شه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ی ئەو میدیا به‌ریتانییە، هیچ ڕاپۆرتێكی دروستكراوی نێوخۆی ئێران بڵاو نه‌كاته‌وه‌". مه‌رجه‌كه‌ش ته‌نها بۆ‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ نییە، به‌ڵكو سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ " نابێت هیچ شتێكی به‌شی فارسی‌ وه‌ربگێردرێته‌ سه‌ر زمانه‌كانی دیكه‌".

بی بی سی

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش یه‌كێك له ‌ئاماده‌كارانی به‌شی فارسی دیجیتاڵ میدیای بی بی سی نامه‌یه‌كی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌شه‌ ناردووه‌، به‌وه‌ی "هیچ شتێكی نه‌رێنی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ له ‌هیچ به‌شێكی خۆیاندا بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌ و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی تاران بن". بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئێستاو داهاتووی كاركردنی ئه‌و ستافه‌یه‌، وه‌ك له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سكرتێره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئیرشاد هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی وردی له‌باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها ڕه‌تی كرده‌وه‌ "ڕێگەی هه‌میشەیی بۆ کارکردنى په‌یامنێری بی بی سی له‌ ئێراندا درابێت".

ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانیش ڕۆژی سێشه‌ممهه‌ ڕاگه‌یێنراوێكی بڵاو كردەوە و، تێدا به‌ شێوه‌یه‌ك ددان به‌و ڕێكکه‌وتنه‌ ده‌نێت. لەم بارەوە گووتی "سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌نێوخۆی ئێران ڕووبه‌رووی كۆتی كاركردن ده‌بنه‌وه‌، بی بی سی به‌شێك له‌و كۆتانه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرت و كاری بۆ جه‌ماوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات".

له‌دوای كردنه‌وه‌ی به‌شی فارسی ئه‌و تۆڕه‌ كه‌ناڵه‌ به‌ریتانییه‌، ڕژێمی تاران ڕێگه‌ی به‌و كه‌ناڵه‌ نه‌داوه‌ كار له ‌نێو ئێراندا بكات، به‌ڵكو ماڵپه‌ره‌كه‌شی فیلتەر کردووە و بۆ ئێرانییەکان ناکرێـەوە. پاش ساڵى ٢٠٠٩، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له‌نده‌ن هیچ نووسینگه‌یه‌كی جێگری نییه ‌و، ته‌نها په‌یامنێرانی ماوه‌ ماوه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم به‌وه‌ی "ده‌ستیان له‌ گێره‌شێوێنی و خۆپێشاندانه‌كانی ٢٠٠٩ـی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه‌"، كه‌ ئه‌و كات به‌هۆی ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بۆ خوولی دووه‌م مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، به‌رامبه‌ر میر حوسێن موسوی، بووه‌وه‌ سه‌ركۆماری ئێران.