تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دەوڵەمەندترین خەڵکی ئێران لە چ شارێکن؟

دەوڵەمەندترین خەڵکی ئێران لە چ شارێکن؟
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2019
noتعليق

سەرانەی سپێردەی بانکەکان، وەک پێوەرێک بۆ چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی سەروەت لەنێو خەڵک لە ئاستی پارێزگاکان ڕەچاودەکرێ کە هەڵبەت ئەمەش بە واتای بڵاوکردنەوەی یەکسانی سەروەت و سامان لەنێو خەڵکی ناوچەیێک نییە.

پاش پارێزگای تاران، شەش پارێزگای ئیسفەهان، یەزد، بوشێهر، فارس، قوم و سمنان بەرزترین ڕێژەی سەرانەی سپێردراوی بانکی (نێوان ۱٦ تا ۲۱ ملیۆن)یان هەیە. بە لەبەرچاوگرتنی بوونی شوێنە پیشەسازییە گەورەکان لە پارێزگای بوشێهر، پلەی بەرزى ئەم پارێزگایە پەیوەندیێکی بە دانیشتووانی ئەم پارێزگاوە نییە. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی چەندین شوێنی گەورەی پیشەسازی لە پارێزگای ئیسفەهان، دەتوانین  بڵێین لە پاش پارێزگای تاران، دەوڵەمەندترین خەڵکی ئێران لە دانیشتووانی یەزد و ئیسفەهانن. هەژارترین خەڵکی ئێرانیش لە پارێزگاکانی بەلووچستان، کوردستان، کەهکیلوویە و بۆیر ئەحمەد، خۆراسانی باکوور و لوڕستاندان.

بەراوردى سێ هێندەبوونى سەرانەی سپێردەی بانکی پارێزگا دەوڵەمەندەکان لەگەڵ پارێزگا هەژارەکان، پیشاندەری بەرزى ڕێژەى نایەکسانی و جیاوازی چینایەتی نێوخۆی ئێرانە.