تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تەڵاق لە ئێران ڕێکۆڕدی شکاند

تەڵاق لە ئێران ڕێکۆڕدی شکاند
AvaToday caption
posted onJuly 4, 2019
noتعليق

 

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوی تۆمارى کەسى " ثبت احوال"ی ئێران ، ڕێژەی جیابوونەوەی خێزانی لەبەرامبەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوەڕا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

 

ڕۆژنامەی شەهروند کە لە تاران چاپ دەکرێت، بڵاوی کردووەتەوە لە بەرامبەر پێکهاتنی هەزار ژیانی هاوبەش، ٣١٨ حاڵەتی جیابوونەوەی خێزانی ڕووی داوە. بە شێوەیەک کە لە هەر کاتژمێرێکدا ٢٠ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بیست ساڵ پێش ئیستا و لە ساڵی ١٣٧٧هەتاوی لە بەرامبەر هەزار حاڵەتی پێکهێنانی خێزان، ٨٠ حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.

ئەو ئامارە دەری دەخات ڕێژەی تەڵاق بە جیاوازی لەگەڵ پێکهێنانی خێزان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو، چوار هێندە زیادی کردووە. هەژاری، گرفتی دارایی، نەبوونی کار، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە تەمەنێکی کەم، ئەزموونی چەند جار پێکهێنانی ژیانى هاوبەش، نەبوونی پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەی خێزانی، جیاوازی تەمەن، خیانەتی خێزانی، کێشەی سێکسی، گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان، کێشەی دەروونی، ناکۆکی لەسەر چۆنیەتی بارهێنانی منداڵان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕوانگەی کۆمەڵناسان سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی ئەو دیاردەیەن لە نێو ژن و پیاوانی کۆمەڵگەی ئێراندا.

تەڵاققق

 ئەوە لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی مەزهەبی ئێران هۆکاری زیادبوونی جیابوونەوەی ژن و مێرد لە ئێران بۆ  بێ حیجابی و بەڕەڵایی دەگەڕێننەوە و هەژاری ڕەها و بێکاری و مادە هۆشبەرەکان و بە شوودرانی منداڵان لە تەمەنی کەمدا بە هۆکاری ئەو دیاردە کۆمەڵشێوێنە نازانن.

لە ڕاستیدا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هۆکاری هەموو هۆکارەکانە و لە بەرامبەر ئەو کێشە گەوەرەدا هیچ خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.