گۆڤارێکى ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەهۆى هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر کەشتییە نەوتییەکان لەکەنداو، " بەم نزیکانە دەنگی کردەوەى سنوورداری سەربازی دژی ئێران، وەک وەڵامێک بەرامبەر هێرشەکان بەرز ببنەوە".
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکا لەراپۆرتێکى نوێیدا لەبارەى ئەو روواداوانەدا ئاماژەى بەوە کردوە "دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا هێشتا مەیلی بۆ دانووسان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام هێرشەکردنە سەر دوو کەشتییە نەوتییەکەى دەریاى عومان وەک سووکایەتى بووە بۆ سەرۆکى کۆشکی سپی". گووتیشى " ەنگە بەو هۆیەوە پشتگیری لە گورزێکى سنووردارى سەربازی دژى تاران بکات".
فۆرین پۆلیسى هیماشی بەوە کردووە "ڕەنگە بیانووی ئەو لێدانەش بەردەست بێت، بەوەى رژێمى ئێران نەتوانێت وەڵامى ئەو گورزە سنووردارو خێرایی بداتەوە، بەڵام ئەو ئەو بۆچوونانە هەڵەیەو، تاران بێ هیچ دوودڵییەک وەڵامى هێزە ئەمریکییەکان لەناوچەکان دەداتەوە".
کۆمارى ئیسلامی لەرێگەى دروستکردنى ملشیاى چەکداری نزیک لەخۆى لەناوچەکە توانیویەتى چوار پایتەختى عەرەبی بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆی و، هەموو ئەجینداکانیشى لەرێگەى ئەو ملشیانەوە جێبەجێ دەکات. بەتایبەت لەعێراق، سووریا، یەمەن و لوبنان، کە سەرجەم ئەو هێزانەش لەژێر فەرمانی قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس، باڵى دەرەکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەجوڵێنەوە.
گۆڤارە ئەمریکییەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە "هێرشی سەر کەشتییە نەوتییەکان گۆڕانکارییەکى ریشەیی بێت لە ستراتیژییەتى ئێران بەرامبەر سزاکانى ئەمریکا". دەشڵێت "ڕەنگە رێنماییەک لە لایەن عەلی خامنەیی، رێبەرى باڵاى ئێران هەبێ بەوەى بەئاراستەى جەنگێکى وەحشیگەرانە بەرانبەر واشنتۆن پەیڕەو بکەن".
بەشێکى دیکەى راپۆرتەکەى فۆرین پۆلیسى باسی لەهەلەکانى سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن کردووە، کاتێک پێنجشەممە بۆ کردنەوەى دەرگاى دانووستاندنەکان نێوان هەردوو پایتەختى ئاڵۆز، بەڵام تاران چانسەکەى خۆى بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان سووتاندن و، ڕاستەوخۆ هەوڵەکانى ترامپی پووچەڵ کردەوە".
لەدواى کشانەوەى کۆشکى سپی لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥ و، سەپاندنەوەى سزاى تووند بەسەر رژێمى ئێرانى، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەرووى ساڵێکە رووبەرووى قەیران و ئاڵۆزی مەترسیدار بووەتەوە. لەلایەن ئێران و ملشیاکانى لەبەرەیەک وەستاون و، لەبەرەى بەرامبەریشدا ئەمریکاو هاوپەیمانانى لەناوچەکە سەنگەریان لەتاران گرتووە.
فۆریس پۆلیسى دەڵێت " ئەوەى ڕاستى بێت هەموو بەڵگە بەردەستەکان ئەوە نیشان دەدەن ترامپ شەڕێکى درێژخایەنى لەناوچەکە ناوێت"، بەڵام دووپات کراوەتەوە کە " هەڵنانى ئاشکراى ترامپ، کاردانەوەى خراپی لێدەکەوێتەوە".
پاش هێرشەکانى سەر کەشتییەکەى دەریاى عومان، یەکەم کاردانەوەى مایک پۆمپئۆ، وەزیرى دەرەوەى ئیدارەى ئەمریکا وەڵامدانەوەیەکى دیپلۆماتى بوو، ئەمەش رێگە خۆشتر دەکات بۆ ئەوەى لەچەند رۆژى داهاتوو پێشبینى بەرزبوونەوەى "دەنگی گورزی سەربازی سنووردار دژى ئێران پەیڕەو بکرێت". ئەو دەنگانەش بە دووریان زانیوە تاران بتوانێت وەڵامدانەوەى هێرشەکان بکات، بەڵگەشیان بۆ گورزەکانى واشنتۆن هێناوەتەوە کە لەسووریا هیچ کاردانەوەیەکى رژێمى لێنەکەوتۆتەوە.
بەڵام گۆڤارەکە پێی وایە ئەو " دەنگانە هەڵەن، چونکە بەراورد لەنێوان ئێران و سووریا ناکرێت، چونکە ئەو وڵاتە جەنگ وێرانى کردووەو، پاشانیش رژێمی تاران لەرێگەى ملشیاکانییەوە سەربازگەو بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەناوچەکەو کەنداو بەمووشەک دەکاتە ئامانج".
فۆرین پۆلیسی، داواشى کردووە " بەدواى رێنماییە تایبەتییەکانى ترامپ بکەون، لە دوور ەوتنەوە لەتێوەگڵان لەجەنگێکی نوێ لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست".