تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕەش کردنی پەنجەرەی قوتابخانەی کچان بە بیانووی پارستنی ئەخلاق

ڕەش کردنی پەنجەرەی قوتابخانەی کچان بە بیانووی پارستنی ئەخلاق
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
noتعليق

 

 ئەحمەد عابدینی جێگری بەڕێوەبری گشتی ئەنجومەنی پەروەردەی ئێران ئاشکرای کردووە وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی بە ئەنقەست چواردیوارییەکی ویشک و بێ ڕەنگ و ڕوناکایی بۆ قوتابخانەکان هەڵبژاردووە و تەنانەت لە هێندێک لە قوتابخانەکانی کچان پەنجەرەی کلاسەکان ڕەش دەکەن بۆ ئەوەی کچان نەتوانن چاویان بە دەرێ بکەوێت.

بیانوی ئەو کارانەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە هیچ کوڕێک نەتوانێ لە دەرەوەی قوتابخانە ڕا چاو لە قوتابخانەی کچان بکات و هەروەها کچانیش نەتوانن چاو لە دەرێ بکەن. عابدینی لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی : لە لایەکی دیکە بە زۆرە ملی کردنی لەبەر کردنی پۆششی  ڕەش شادبوون لە قوتابیان دەستێنن  و ئاسەواری خراپی بە دوادە دەبێت

دەسەڵاتێک کە سەعید توسییەکان بەرهەم دێنێ ناتوانێ بەرهەمهێنەری زانست ومەعەرەفت بێت و ئەوەی دەرحەق بە قوتابی و قوتابخانەکان دەیکات دەبێتە هۆی تووشبوونی قوتابیان بە نەخۆشی خەمۆکی و بێزرا بوون لە پۆلەکانی کلاس.