تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

عێراق پلانێکى لەناکاوی بۆ جێگرەوەى غازی ئێران داناوە

عێراق پلانێکى لەناکاوی بۆ جێگرەوەى غازی ئێران داناوە
AvaToday caption
posted onMay 18, 2019
noتعليق

 

وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکراى دەکات "وڵاتەکەى پلانێکى لەناکاوی ئامادە کردووە، بۆ هەر ئەگەرێکى وەستانی غازی ئێران بۆ تۆڕەکانى کارەبا". لێدوانەکەى سامر غەزبان، وەزیرى نەوتى حکومەتى بەغدا لەکاتێکدایە، ویلایەتە یەکگرتووەکان فشارێکى زۆرى خستووەتە سەر کۆمارى ئیسلامی و، کۆمەڵێک سزای تووندی ئابووری بەسەردا سەپاندووە، بۆ ئەوەى ئاستى هەناردەکردنى نەوتى تاران بگەیەنێتە سنوورى سفر.

 

بەغدا پشتى تەواو بەهاوردە کردنى غازی ئێران دەبەستێت بۆ دابینکردنى تەزووى کارەبا بۆ وڵاتەکەى، کە لەوەرزی هاویندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەکاربردنى زیاتر دەبێت. پچڕانى تەزووی کارەبا  لەساڵى رابردوو، یەکێک بوو لەهۆکارى توڕەیی خەڵک، بەتایبەت لەسنوورى بەسڕا، کە بۆ کردەوەى تووندوتیژی گواسترایەوەو، چەندین بارەگاى ملشیاکانى حەشدی شەعبی و کونسڵخانەى ئێران سووتێنران.

ئەمریکا هانى عێراق دەدات بۆ ئەوەى گرێبەستى ووزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان وژاۆ بکات، لەنێویاندا جەنەراڵ ئەلیکتریک، بۆ ئەوەى پشکێک بەبەهاى ١٤ ملیار دۆلاری پێبەخشێت، تاوەکو پشتبەستنى بەغدا بەتاران کەمتر بکاتەوە.

غاز عراق

غەزبان ئاماژە بەوە کردووە "کۆمپانیا نەوتیە جیهانیەکان بە شێوەیەکى سروشتى و دڵنیایی لەکێڵگە نەوتییەکانى باشوورو باکوورى وڵات کار دەکەن و، پارێزراویشن". ئەو قسەیەش لەدواى بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەباشى واشنتۆن دێت لەعێراق، کە تێدا سەرجەم فەرمانبەرە نافەرمییەکانى خۆى لەخاکی ئەو وڵاتە کشاندووەتەوەو، هێزەکانیشى خستۆتە حاڵەتى پارێزگاری تووند.

جگە لە ئامادەباشى هێزەکانیان، باڵیۆزخانەو کونسڵخانەى ئەمریکا لەبەغداو هەولێر، سەرجەم پرۆسەى پێدانى ڤیزەو، مامەڵەى ئاسایی بەشێوەیەکى کاتى هەڵپەساردو، گووتى " پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانیان بۆ هاووڵاتیانى ئەمەریکى سنووردار دەکرێت"، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانى کۆمپانیا بیانییەکانى نەوتى باشووری عێراق ڕەتیان کردەوە "فەرمانبەرە بیانیەکان کارەکانیان جێ هێشتبێت".

سەرەڕاى راگرتنى لێخۆشبوونى کاتى کۆشکی سپی بۆ هاوردەکردنى نەوتى ئێران لەلایەن بەکاربەرە جیهانییەکان، بەڵام ئەمڕۆ دوایین وادە بووە بۆ عێراق، ئاستى هاوردەکردنی وزەى تاران رابگرێت، بەڵام پێ دەچێت واشنتۆن لێخۆشبوونێکى کاتیی بە حکومەتى بەغدا بەخشبێت.