تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

وڵاتی میسر لە گەرووی سویز ڕێگا لە نەوتی قاچاخى ئێران دەگرێت

وڵاتی میسر لە گەرووی سویز ڕێگا لە نەوتی قاچاخى ئێران دەگرێت
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noتعليق

 

میسر لەپڕ، ڕێگای لە بارە نەوتییەکانی ئێران گرت کە لە گەرووی سویزەوە بۆ سووریە دەگوازرانەوە. لە کۆتایی ڕەشەمێی ۲۰۱۹ى زایینى، ڕۆژنامەی وال ستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی "ئەمریکا داوای لە میسر کردووە، لە گەرووی سوبز  پێش لەو نەوتکێشانەی ئێران بگرێت کە نەوت بە قاچاخ دەگوازنەوە بۆ سووریا."

 

ئەم هەڵوێستی میسر، ئێرانی ناچار کردووە بە تانکەر و بە قاچاخ نەوت بۆ سووریە بنێرێت. بەپێ ئەم ڕاپورتە، ئێران لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوو، لە ڕێگای عێراقەوە ۱۲۰۰ تانکەر نەوتی بەرەو سووریە قاچاخ کردووە.

کۆماری ئیسلامی مانگانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە سەروەت و سامانی ئێران و ئێرانییەکان بێ بەرانبەر بۆ سووریە دەنێرێت.