تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ویدا موحد یەکەمین کچی شەقامی ئیقلاب بە ساڵێک زیندان سزا درا

ویدا موحد یەکەمین کچی شەقامی ئیقلاب بە ساڵێک زیندان سزا درا
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noتعليق

 

ویدا موحد یەکەمین ژن لە ئێرانە کە بە چوونە سەر تڕانزێکی کارەبا لە شەقامی ئینقلابی تاران بە بێ حیجاب و بە بەسەر دارەوەکردنی سەرپۆشەکەى، بە ساڵێک زیندانی سزا درا.

 

پەیام درەفشان پارێزەری ویدا موحد ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ خاکەلێوە گوتى "سزای سەر موحد بە تاوانی هاندانی خەڵک بۆ گەندەڵى و ڕووسپیگەری لە ڕێگەی فڕێدانی سەرپۆشەکەیەوە، ڕۆژی ١١ ڕەشەمەی ٩٧ یەکلا کراوەتەوە".

ویدا موحد مانگی ڕەزبەڕی ساڵی ٩٧ لە کاتێکدا کە فودانەی ڕەنگاوڕەنگی بە دەستەوە بوو، چوونە سەر گونبەدی فیروزە لە مەیدانی ئینقلاب بۆ جاری دووەم دژی حیجابی زۆرەملی ناڕەزایەتی دەڕبڕی. پارێزەرەکەی موحد باسى ئەوەى کردووە کە سەرنجدان بەوەی بریگرتەکەی بۆ دووەم جار سەرپۆشى فڕێ داوە، بڕیاڕی قۆڵبەستکردنی دراوە. درەفشان گوتویەتی "بریگرتەکەی داوای ئازادی مەرجداری کردووە و هەروەها بەر لێبوردنی گشتی ڕێبەری ئێران دەکەوێت، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر و داواکاری چەندین جارەی ویدا موحد تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە".

ناڕەزایەتییەکان بە حیجابی زۆرەملی لە ئێران لە ساڵی ڕابردووە دەستی پێ کردووە و لەو ماوەیەدا شاپەرەک شەجەریزادە، ویدا موحد، نەرگس حوسێنی، شیما بابایی و مریەم شەریعەتمەداری لە لایەن هێزە ئینتیزامی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کردووە.

ویدا