تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئێران بە فڕۆکەکەى ڕوحانى ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری لە عێراق گواستووەتەوە

ئێران بە فڕۆکەکەى ڕوحانى ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری لە عێراق گواستووەتەوە
AvaToday caption
posted onApril 13, 2019
noتعليق

 

باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکراى دەکات "لە کاتى گەڕانەوەى حەسەن ڕوحانی، سەرۆکى ئێران، بۆ وڵاتەکەى بە فڕۆکە تایبەتییەکەى خۆى بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارى گواستووەتەوە".

 

ئەو زانیارییانەى باڵیۆزخانەى واشنتۆن لە بەغدا لە ڕێگەى ئەندامێکی لێژنەى ئابوورى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە (پەڕلەمان) درکێندراوە، ئاماژەى بەوەش داوە "باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ڕاپۆرتێکى وردی لەو بارەوە ئاراستەى واشنتۆن کردووە". گووتیشى "لەرێگەى ئەو فرۆکەیەى ڕوحانى سەردانى عێراقی کردووە، بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەکە گواستراوەتەوە".

بەڵام ئەندامێکى فراکسیۆنێکى نزیک لەرژێمى ئێران ڕەخنە لە هەڕەشەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگرێت لە سزادانى هەژمارو قەواڵە داراییەکانى پەرلەمانتاران و سیاسییەکانى بەغدا، بەتایبەت ئەوانەى هەوڵى سووککردنەوەى گرژییە ئابووری و سزاکانى ئەمریکا دژى تاران دەکەن، بەتایبەت لەپرسى هەژمار کردنى سوپاى پاسداران وەک ڕێکخراوێکى تیرۆریستى.

فالح خەزعەلى، ئەندامى فراکسیۆنى فەتح لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "عێراق هاوشێوەى پەیوەندییە ئابوورییەکانى لەگەڵ واشنتۆن، بەهەمان شێوە، پەیوەندی ئابوورى لەگەڵ تاران هەیە". جەختی لەوە کردووەتەوە "هەموو سیاسییەکى عێراق، ئازادە لە هەڵوێستوەرگرتن بەرامبەر باوەڕ و تێگەیشتنەکانى خۆی".

هەواڵى بڵاوبووەوە لەمەڕ گواستنەوەى دۆلارەکان بە فڕۆکەکەى ڕوحانى

هەواڵى بڵاوبووەوە لەمەڕ گواستنەوەى دۆلارەکان بە فڕۆکەکەى ڕوحانى

 

سەرچاوە پەڕلەمانییەکەى عێراق، باسى لەوەش کردووە "ئەو پارەیەى بە شێوەى کاش ڕەوانەى تاران کراوە، قۆناغی یەکەمى قەرزەکانى بەغدایە، بۆ ئەوەى لەلایەن کۆمارى ئیسلامییەوە بە بەهاى ٢٠٠ ملیۆن دۆلار وزەى بۆ دابین بکرێت". لەسەروبەندی سەردانەکەى ڕوحانى بۆ عێراق کە ١٢ و ١٣ مانگی ڕابردوو ئەنجام درا، شاندێکى ئابوورى لەگەڵ خۆیدا بوو کە لە نێویان عەبدولناسر هیمەتی پارێزگارى بانکى ناوەندی ئێران دیار بوو.

هیمەتى هێماى بەوە کردووە "تاران پێش ئەوەى وزە هەناردەى عێراق بکات،  قۆناغى یەکەمى قەرزەکانى خۆى لە عێراق وەرگرتووە"، دووپاتی کردەوە "بەهاى ئەو قەرزەش بریتی بووە لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار". هیمەتى لە پەراوێزى سەردانى ڕوحانى بۆ بەغداو نەجەف، لەگەڵ عەلى عەلاق، هاوتا عێراقییەکەى کۆ بووەوە و کۆمەڵێک پرسی ئابوورییان تاوتوێ کرد، لە نێویاندا گەڕانەوەى قەرزەکانى وڵاتەکەى.

هاوکات داواشى لە بەغدا کردووە "کاروبارى کۆمپانیاکانى گواستنەوەی دارایی ئاسانتر بکەن، بەتایبەت بۆ هەناردەکارى کاڵاکانى ئێران بۆ عێراق"، جگە لەوانەش کارى بانکەکانی ئێران لە عێراق بابەتێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوونە. هیمەتى بەلایەنى عێراقیشى گووت "پێویستە دڵنیایی بەڵێندەرە ئێرانییەکان لە عێراق لەبرى دۆلارى ئەمریکى بە دینارى عێراقی وەربگرێت".

واشنتۆن لەبارەى گواستنەوەى ئەو قەبارە پارەیەى عێراق بۆ نێو ئێران، وەک بەرەنگارییەکى ڕوونە بۆ هەوڵەکانى گۆشەگیرکردنى تاران، بەتایبەت دواى ئەو کۆمەڵە سزایەى بەسەر ڕژێمى کۆمارى ئیسلامیدا سەپاندوویەتى.