تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سێ لەسەر چواری پەنابەری ئێرانی لە ئاڵمان ڕەت کراونەتەوە

سێ لەسەر چواری پەنابەری ئێرانی لە ئاڵمان ڕەت کراونەتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2019
noتعليق

 

ئاماری بڵاوبووە لە لایەن ئیدارەی فیدڕاڵی تایبەت بە کاروباری کۆچبەرانی ئاڵمان باس لە وەرنەگیرانی زۆربەی ئەو ئێرانییانە دەکات کە داوای مافی پەنابەریەتییان لەو وڵاتە کردووە.

 

هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی سێشەممە ٢١ ڕەشەمە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە یەک لە سەر چواری ئێرانییەکان کە دواکاری مافی پەنابەریەتی ئەو وڵاتەیان کردووە، توانیوایە وەڵامی ئەرێنی وەربگرن. لە ساڵی ٢٠١٨ لە کۆی ١١ هەزار و ٤٣٠ هاووڵاتیانى ئێرانی کە داوای مافی پەنابەریەتییان لە ئاڵمان کردبوو بە پێی ئاماری بڵاوبووە تەنیا ٢٦١٩ کەسیان وەڵامی ئەرێنیان پێ دراوەتەوە.

ئاماری پەیوەندیدار بەو ئێرانیانەی داوای پەنابەرییان کردووە لە لایەن فراکسیۆنی حیزبی چەپەکانی ئاڵمان داواکرابوو و وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان و ئیدارەی کۆچبەرانی ئاڵمان لە وەڵامدانەوە بەو داوایە ئەو ئامارەیان بڵاو کردبووە. بە پێی ئەو ئامارە لە ساڵی ٢٠١٨میلادی، ٥٠٠٠ کەس وەڵامی ڕەتیان وەرگرتووەتەوە و زیاتر لە ٤ هەزار پەنابەری دیکە پێش ئەوەی سەرەی دۆسیەکەیان بێت ئاڵمانیان بە جێ هیشتووە یاخود داواکارییەکەیان کشاندوەتەوە.

زۆربەی ئەو ئێرانیانەی وەڵامی ئەرێنییان وەرگرتووە ئەو کەسانەن کە بەرامبەر بە بڕیاراتی دادگای فیدراڵی ئاڵمان سکاڵایان تۆمار کردووە. فراکسیۆنی چەپەکانی ئاڵمان ڕەخنەی لە سیاسەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر داواکارانی پەنابەری ئێران لە ئاڵمان گرتووە و ئەو هەمو وەڵامە نەرێنییەی بە نیشانەی باش پێڕانەگیشتن بە دۆسیەکان زانیوە.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری کاتۆلیکی ئاڵمانی هەڵسەنگاندەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و مەسیحییەکان و هەروەها هاوڕەگەزخوازەکان بە بەردەوامی لە ژێر گووشاری کۆماری ئیسلامی دان.

ئەڵمانیا