تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پڕۆژەی ڕێگەی هاوریشمی چین بیانوویێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی دونیا

ژاپۆن و ئەوروپا و ئەمریکا دەڵێن مەبەستی چین بۆ درووستکردنی ڕیگەی هاوریشم  کۆنتڕۆڵکردنی دونیایە.
AvaToday caption
ژاپۆن و ئەوروپا و ئەمریکا دەڵێن مەبەستی چین بۆ درووستکردنی ڕیگەی هاوریشم  کۆنتڕۆڵکردنی دونیایە
posted onMarch 11, 2019
noتعليق


ڕێگەیەکی نوێ ڕەخنەی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکایی بەدوای خۆیدا هیناوە. ئەو وڵاتانە نیگەرانن بە درووستکردنی ئەو ڕێگەیە، چونکە کاریگەرى چین لەسەر ئەوروپا زیاد دەبێت بە تایبەت دوای ئەوەی ئیتالیا ڕایگەیاندووە ئەگەری هەیە پەیوەستی گەڵاڵەکە بێت.

 

ئیتالیا یەکەمین وڵاتی پیشەسازی ڕۆژاوایە کە تەمای هەیە لە پڕۆژی نوێی ڕێگەی هاوریشمدا بەشداری بکات و لە کارەکانی ئەو پڕۆژەیەدا بە شێوەی چالاک بوونی هەبێت. جۆزپە کۆنتە، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لەسەر ئەو باوەڕەیە ڕێگەی هاوریشم وێڕای هەبوونی گومانی زۆر سەبارەت بە پڕۆژەکە دەتوانێ دەرفەتێکی باش بێت بۆ وڵاتەکەی. سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا گوتویەتی گریمانە دەکرێت لە چاوپێکەوتنی ناوبراو لەگەڵ شی جین پینگ، سەرکۆماری چین کە وابڕیاڕە لە ڕۆژانی دوو تا چواری خاکەلێوە لە ئیتالیا بەڕێوە بچێت لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕێککەوتن لەسەر بەشداری ئیتالیا لە پڕۆژەکەدا بکردرێت.

ئەمریکا ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئیتالیا دەگرێت بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆژەیە بە پێی ڕاپۆڕتی مێدیاکان نووسینگەی سەرکۆماری ئەمریکا ڕەخنەی گرتووە لەوەی ئیتالیا بیهەوێ بەشداری پڕۆژەی گەورەی ڕێگەی هاوریشم بکات. گەڵاڵەی ڕێگەی هاوریشم لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن شی جین پینگ، سەرکۆماری چین ڕاگەیندرا، چین بەهیوایە بە دروستکردنی رێگەی جادەیی ئاسیای ناوەندی بە ئەوروپا  پەیوەست بکاتەوە.

تێچووی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکاییە و لەو پڕۆژەدا چین بە تەنیا ٥٠ ملیار دۆلاری سەرمایەگوزاری کردووە.  رەخنەگران ئەو پڕۆژە دەڵین چین بە هیوای دەستبەسرداگرتنی دونیایە. ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی و ژاپۆن ڕەخنەیان لەو پڕۆژەی چین گرتووە و دەڵێن پێکەن بە تەمایە بە سەرمایەگوزاری گەورە لەو وڵاتانەدا پەرە بدات بە بەهێزبوونی خۆی و هێنانە ژێرباڵی ئەو وڵاتانە.

ڕێگەى ئاوریشم