تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پێکهاتنی دانیشتنێکی بە پەلە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئێران لە شورای ئەتلەنتیک

پێکهاتنی دانیشتنێکی بە پەلە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئێران لە شورای ئەتلەنتیک
AvaToday caption
posted onMarch 10, 2019
noتعليق

 

لە دانیشتنێک کە لە لایەن شورای ئاتلانتیک لە بڕوکسێل پێکهات شەڕی سایبری کۆماری ئیسلامی و چالاکییە فریودەر و شاراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەقاو دراون.

 

لەو دانانیشتنە کە ڕۆژی ١٧ ڕەشەمەی ٩٧ پێک هات هەموو بەشدار بووان وێرای لەقاودانی سایبری کۆماری ئیسلامی تاوتوێی چۆنیەتی ڕوبەڕووبوونەوەی هێرشە سایبریییەکانی ئەو وڵاتەیان کرد. لە دانیشتنی شورای ئاتلانتیک کە لە بڕۆکسێل بە ناوی دانیشتنی  شەڕی سایبری و درۆکردنەکانی ئیران پێک هاتبوو جەک ئێستابز هەواڵنێری ڕۆیتێڕز گووتی:

ئێمە چالاکییەکی سایبری کۆماری ئیسلامیان هاوینی ڕابڕدوو ئاشکرا کرد، هەواڵی درۆمان بینی کە ناسنامەی ڕاستەقینەیان دیار نەبوو و کۆمەڵیک ماڵپەڕ کە بە فێڵ و کەڵەك خۆراکیان پێ دەدرا.

جەک ئێستایز کە بەڕێوەبەری دانیشتنی شورای ئاتلانتیکی لە ئەستۆ بوو لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە گۆڕینی تاکتیکەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شەڕانەدا لەبەر چاو دەگرین. کۆماری ئیسلامی توانایییە تاکتیکییەکانی لە تۆڕەکانی بڵاو کردنەوەی درۆدا بەکار دێنێت.

شایانی باسە "مەبنا"  گەورە ناوەندی سایبری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابڕدوودا چەندین هیرشی گەورەی دژی کۆمپانیاکانی عەرەبستان و ئەمریکا ئەنجام داوە و خەساری گەورەی بەو کۆمپانیایانە گەیاندووە.