تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمەریکا: نابێت لەوە زیاتر مۆسکۆ و تاران هاوکارى بەشار ئەسەد بکەن

"ئەسەد و حکومەتەکەى دەبێت کۆتایی بە کوشتار بهێنێت و مۆسکۆ و تارانیش کە هاوپەیمانى ئەسەدن، نابێت لەوە زیاتر هاوکارى بکەن"
"ئەسەد و حکومەتەکەى دەبێت کۆتایی بە کوشتار بهێنێت و مۆسکۆ و تارانیش کە هاوپەیمانى ئەسەدن، نابێت لەوە زیاتر هاوکارى بکەن"
posted onMarch 4, 2018
noتعليق

 ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ڕۆژى پێنجشەممە، هێرشى سوپاى بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانى بۆ 'غوتەى ڕۆژهەڵات' مەحکوم کرد و لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە: "ئەسەد و حکومەتەکەى دەبێت کۆتایی بە کوشتار بهێنێت و مۆسکۆ و تارانیش کە هاوپەیمانى ئەسەدن، نابێت لەوە زیاتر هاوکارى بکەن".

 وتەبێژى کۆشکى سپى کە بەیاننامەکەى بڵاو کردووەتەوە، نووسیویەتى "ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بە توندى هێرشەکانى ئەم دواییەى سوری و ڕوسیە و ئێران بۆ غوتەى ڕۆژهەڵات مەحکوم دەکات"، ئەمە لە کاتێکدایە کە 'عەباس عێراقچى'ـى یاریدەدەرى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ 'بی.بی.سی ئینگلیزى' گوتى: "تاران بۆ کەمکردنەوەى تەنگەژێیەکان لە غوتەى ڕۆژهەڵات، لەگەڵ دەوڵەتى سوریە لە پەیوەندیدایە". شایەنى باسە لە ماوەى هێرشەکانى دەوڵەتى سوریە بۆ سەر غوتەى ڕۆژهەڵات، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.