تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئۆسکارى ٩١ لە ئاڤاتودەی ببینە

ئۆسکارى ٩١ لە ئاڤاتودەی ببینە
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2019
noتعليق

 

لێرەوە هەندێک لە وەرگرانى خەڵاتى ئۆسکارى ٩١ بزانە:

 

ڕایکا زەهتابچى

ڕایکا زەهتابچى، فیلمسازى ئێرانى ـ ئەمریکى، ئۆسکارێکى پێ بەخشرا. ڕایکا ئۆسکارەکەى لەبەر فیلمى "سووڕى خوێن، دواهەمین قسە" دراوەتێ. ئەم فیلمە لەمەڕ کێشەى کەوتنە سەر سووڕى خوێنی مانگانەى ژنانە. ئەم فیلمە بووە براوەى باشترین کورتەفیلمى بەڵگەیی. ڕایکا و هاوکارەکانى لە کاتى وەرگرتنى خەڵاتەکەدا، پێداگرییان پەروەردەکردنى کچانى مێرمنداڵ کردنەوە.

 

 

 

خەڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین فیلمى ساڵ

خەڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین فیلمى ساڵ بەخشرایە فیلمى "کتێبی سەوز". ئەم فیلمى بە ئەکتەرى ڤیگۆ مۆرتنسن و ماهیرشالا عەلى، خۆى لەقەرەى پرسى نژادپەرەستى لە دەیەى ١٩٦٠ى زایینى دەدات.

 

 

ئەلفۆنسۆ کۆراون

ئەلفۆنسۆ کۆراون، بۆ فیلمى ڕۆما، باشترین خەڵاتى دەرهێنەرى پێ بەخشرا.

 

 

ئۆلیۆیا کۆڵمن

ئۆلیۆیا کۆڵمن، بۆ ڕۆڵگێڕانى لە فیلمى "تازەبووک"، بووە براوەى باشترین ئەکتەرى ژن. ئەمە یەکەم خەڵاتى ئۆسکارى ئۆلیۆیایە.

 

 

ڕامى مەلک

ڕامى مەلک، بۆ ڕۆڵگێڕانى لە ڕۆڵى فرێدى مێرکۆرى، ئەستێرەى بەنێوبانگى موزیکى راک و ئەندامى گرووپى بەریتانیایی "کویین" لە فیلمى "حەماسەتى قەرەجێک"، خەڵاتى باشترین ئەکتەرى پیاوى پێ بەخشرا. ئەو یەکێکە لە لاوترین وەرگرانى ئەم خەڵاتە.

 

 

برێدلى کۆپێر و لەیدى گاگ

برێدلى کۆپێر و لەیدى گاگا، ئەستێرەکانى فیلمى "ئەستێرەیەک لەدایک دەبێت"، لەسەر سەکۆى "شلۆ"، گۆرانى ئەم فیلمەیان گوتەوە کە پاڵێورابوو بۆ خەڵاتى ئۆسکار.

 

 

فیلمى بلەک کلنزمێن

فیلمى بلەک کلنزمێن، خەڵاتى باشترین فیلمنامەى لێوەرگیراوى پێ بەخشرا. ئەم فیلمە کۆمێدییە ـ درامییە ئەمریکییە کە لە دەرهێسنانى سپایک لی ـیە، چیرۆکێکى ڕاستەقینەى ئەفسەرێکى پۆلیسى ڕەشپێستى ئەمریکاییە لە ساڵانى ١٩٧٠ى زایینى کە توانیویەتى بچێتە نێو گرووپى نژادپەرەستى "کۆ کلاکسى گەورە"ـى ئەمریکییەوە.

 

 

هەوەڵین مرۆڤ

فیلمى "هەوەڵین مرۆڤ" بە دەرهێنەرى دیمین سیزل، خەڵاتى باشترین ویژوەڵ ئیفێکتى پێ بەخشرا. ئەم فیلمە لەمەڕ نیل ئارمسترانگى ئاسمانگەڕى ئەمریکایی بە ئەکتەرى ڕایان گاسلینگە.

 

 

ماهێر شالا عەلى

ماهێر شالا عەلى بۆ ڕۆڵگێرانى لە فیلمى "کتێبی سەوز"، خەڵاتى باشترین ئەکتەرى پیاو لە ڕۆڵى تەواوکەرى پێ بەخشرا. ئەو دوو ساڵ بەر لە ئێستایش هەمان خەڵاتى بۆ فیلمى "مانگەشەو" وەرگرتبوو.

 

 

بێت میدلێر

بێت میدلێر، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کۆنەکارى ئەمریکایی، گۆرانى فیلمى "گەڕانەوەى مێرى پاپینز"یان گوتەوە.

 

 

حەنا بلیچر

حەنا بلیچر بە وەرگرتنى خەڵاتى باشترین بەرهەم بۆ فیلمى "پڵینگى ڕەش"، یەکەمین ڕەشپێستى ئەمریکاییە کە ئەم خەڵاتەى پێ دەبەخشرێت.

 

 

پڵینگى ڕەش

فیلمى "پڵینگى ڕەش" پاش وەرگرتنى باشترین خەڵاتى دیزاینى جلوبەرگ، خەڵاتى باشترین بەرهەمیشى پێ بەخشرا.

 

 

جێگر

فیلمى "جێگر" خەڵاتى باشترین ئارایشى موو و دیزاینى ڕووخسارى پێ بەخشرا. گۆڕینى کریستییەن بیل بۆ دیک چینى لەم فیلمەدا جێگەى ستایشى ئۆسکار بوو.

 

 

گرووپى ڕاک ئوستوورەى کویین

لە هەنگاوێکى کەموێنەدا، گرووپى ڕاک ئوستوورەى کویین، بەرنامەى ئۆسکاریان دەست پێ کرد. ئادەم لمبرێت، لەم مەراسیمەدا لەبرى فرێدى مێرکۆرى هونەرمەندی بەنێوبانگ، گۆرانییەکانى وتەوە.

 

 

ڕجینا کینگ

ڕجینا کینگ، بووە باشترین ئەکتەرى ژن لە ڕۆڵى تەواوکەر بۆ فیلمى "ئەگەر شەقامى بیل توانیباى قسە بکات". ئەمە یەکەمین ئۆسکارى ڕجینایە.