تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد گیانیان لەدەستدا

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد گیانیان لەدەستدا
posted onFebruary 7, 2026
noتعليق

لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵە.

بەپێی زانیارییەکان، 18ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنیس گریوانی" کە خەڵکی شاری ئەسفەراینە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.

هاوکات، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی "محەممەد حوسێن ڕاشتیانی"، لە شاری کەرەج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانەکاندا لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە تەقەی لێکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، تەرمی محەممەد حوسێن دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرداگرتنی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. تەرمی ئەو گەنجە لە گۆڕستانی "بەهەشت عەلی" لە ناوچەی ئەشتەهارد، لەژێر ڕێکاری توندی ئەمنیدا بە خاک سپێردراوە.

لە دوای دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی هێزی کوشندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرامبەر بە خۆپێشاندەران.

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد گیانیان لەدەستدا