تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ئاغازادەکانى ئێران دەکات

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ئاغازادەکانى ئەمریکا دەکات
posted onFebruary 10, 2019
noتعليق

 

پەمپئۆ سەبارەت بە بوونی منداڵانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ئەمریکا دەڵێ: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سامانی خەڵکی وڵاتەکەیان دەدزن و بنەماڵەکانیان بۆ ژیانی باشتر دەنێرن بۆ ئەمریکا.

 

شەوی شەممە بە کاتی ئەمریکا، ژمارەی فارسی تویتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ویدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان پرسیوە بۆچی ئەمریکا سەبارەت بە منداڵان و بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ئەمریکا هیچ کارێک ناکات؟ پەمپئۆ لە وڵامدا گووتبووی: ئەوە پرسیارێکی باشە، سەبارەت بەو پرسیارەکەتان بڕێک بیر بکەنەوە. هەر ئەو کەسانەی خەریکی لەنێو بردنی ژیانی خەڵکی ئێرانن منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ئەمریکا ئەویش بە هۆی ئەوەی ئەوان دەوڵەمەندن. دەسەڵاتدارانی ئێران سامانی خەڵکی ئێرانیان دزیوە و بە پوڵی خەڵک منداڵەکانیان دەنێرن بۆ دەرەوەی وڵات.

دەرکردنى ئاغازادەکان لە ئەمریکا

لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پوڵی خەڵکی وڵاتەکەیان وەردەگرن و منداڵەکانی خۆیانی پێدەنێرن بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی دەرس بخوێنن، شت بکڕن و لە ئازادییەکانی ئەمریکا کەڵک وەرگرن. ئەوان دەزانن ئیدی وڵاتەکەیان بە پێی پێویست بۆ ئەوان باش نییە. دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن وڵات بۆ خەڵک باشە بەڵام بۆ بنەماڵەکانی خۆیان نا.

پەمپئۆ سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا گووتی: ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەین و ئەو پرسە بۆ ئێمەش جێگەی نیگەرانییە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا گووتی: ئێمە سەبارەت بە ڕێکارەکانمان بۆ بەرەوپێش چوون وئەوەی کە خەڵکی ئێران بتوانن لە وڵاتی خۆیان ژیانێکی خۆشیان هەبێ و پێویست نەبێ بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆشگوزەرانی ڕوو لە ئەمریکا بکەن گەشبینین.

لەو ڤیدیۆیەدا لە کاتی قسەکردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، چەند دیمەنێک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، نوێنەرانی پەرلەمان، محەمەد جەواد زەریف و هەروەها منداڵەکانی دیکەی ڕژیمی ئێران بە ئۆتۆمبێلى گرانبەها لە دەرەوەی وڵات نیشان دەدرا. لە تویتەکەدا کەڵک لە هەشتەگی "ڕژیمی فێڵباز" بۆ کۆماری ئیسلامی وەرگیراوە. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەڵکی لە هەشتەگی ٤٠ ساڵ ناکامی و دۆڕان بۆ کۆماری ئیسلامی  وەرگرتبوو.

 

وەڵامی دوو مانگ پێشی برایان هوک

برایان هوک

پێشتر و لە سەرماوەزی ڕابڕدوودا برایان هۆک، نوێنەری کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام بۆ داخوازییە یەک لە دوای یەکەکانی هەڵوەشانەوەی ویزای ئەمریکا بۆ بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی گووتبووی خەریکین کار لەسەر ئەو پرسە دەکەین. هۆک کە وەڵامی پرسیاری بەردەنگی تۆڕە فارسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداوە بە ئاماژەدان بە ڕێژەی زۆری داخوازییەکان گووتی ناتوانێ سەبارەت بە دۆسیەی ئەو کەسانە وردەکاری زۆرتر بدات بەڵام جەختی لەوە کردەوە ئێمە هەموو بژاردەکانمان بۆ گوشار خستنە سەر ڕژیمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی لەبەر دەستە و کەڵکیان لێوەردەگرین.

ئەو دەسەڵاتدارە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی منداڵانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی لەو وڵاتە بە نیشانەی ڕیاکاڕی کۆماری ئیسلامی زانی.