تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕێژیمى ئیسلامى بە ئازادى جلوبەرگى نەتەوەیی خەڵک فریو دەدات

ڕێژیمى ئیسلامى بە ئازادى جلوبەرگى نەتەوەیی خەڵک فریو دەدات
جلوبەرگى نەتەوە جیاوازەکانى ئێران لە شوێنى کار و فەرمى ئەو وڵاتە یاساغ و تەنانەت زۆر جاران ڕووبەڕووى بێ ڕێزى بووەتەوە و بە هاتنە سەر حوکمى ڕێژیمى ئیسلامى ئێران، چارشێو بووەتە جێگرەوە و داپۆشەرى جلى نەتەوەیی و ناوچەیی خەڵکەکە.
posted onMay 17, 2018
noتعليق

 

بەڵام لەم ئان و ساتەدا وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی لە نوێترین قسەى خۆی بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتى "ژنانی پارێزگاکانی هورموزگان، کوردستان، کرماشان، ورمێ، تەورێز، مازندەران، سیستان و بەلوچیستان و ناوچەکانی دیکەی ئیران دەتوانن بە لەبەرکردنی جلوبەرگی ناوپەیی و نەتەوەیی خۆیانەوە سەردانی شوێنی کار و قوتابخانە و زانکۆکان بکەن".

ئەم جۆرە شلکردنەى ڕێژیمى ئیسلامى ئێران و ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵکى ئێران دژ بە هەژارى و نەبوونى و داخستنى خاڵە سنوورییەکان و تەنگکردنەوەى بازنەى ئازادییەکان و زێدەتر بوونی ویستی کەمینەکان بۆ مافە سیاسی ، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابورییەکانیان.

دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و زۆرتر بووونی گەمارۆکان لەسەر کۆماری ئیسلامی، ترسی ڕێژیمى ئیسلامى لە سەر‌هڵدانە جەماوەرییەکان و ناڕەزایەتیی کەمینەکان زۆرتر بووە.