تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دەستبەسەرکرانی ئیحسان حەمزەزادە قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری بۆکان

بۆکان
posted onApril 22, 2025
noتعليق

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ خاکەلێوە، ئیحسان حەمزەزادە قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "قالوێ" سەر بە شاری بۆکان و دانیشتووی میراوای ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەمزەزادە لەم بارەیەوە گوتی: "ئیحسان قوتابیی پۆلی ١١ی قوتابخانەی مێعراج لە شاری بۆکانە و بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراوە."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها گوتی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەتا بە فێڵ ئیحسانیان بۆ کتێبخانەی گشتیی شاری بۆکان بانگکردووە و کە نزیکی کتێبخانە بووەتەوە چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم مێرمنداڵە لەبەر دەست نییە.