تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەندازیارێکی ئیلامی بە هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەستدا

بەدرە، ئیلام
posted onMarch 2, 2025
noتعليق

ئەندازیارێکی خەڵکی بەدرە، لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شار "بەندەری ئیمام" دەرمانی هەڵەیان پێداوە، گیانی لەدەستدا.

ئەندازیار عەلی نەجات شاکەرەمی لە رۆژی ١٠ی رەشەمەی ١٤٠٣ جەڵتەی دڵ لێداوە و براوەتە نەخۆشخانەی شاری بەندەری "ئیمام"، بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەوێ بە هەڵە نەخۆشییەکەیان دەستنیشان کردووە و هەر بەم پێیەش بە هەڵە دەرمانیان پێداوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

ئەندازیار عەلی نەجات تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و دوای ئەو رووداوە بنەماڵەکەی سکاڵاین دژی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە.

لە پزیشکی دادوەری شاری بەندەری ئیمام توێکاری بۆ کراوە و دوای رۆژ تەرمەکەیان بە بنەماڵەکەی داوەتەوە و بڕیارە پزیشکی دادوەریی دوای چەند رۆژی دیکە ئەنجامی توێکارییەکە رابگەیەنێت.

تەرمی ئەندازیار عەلی نەجات رۆژی یەکشەممە لەئاوایی سەرتەنگ بەهرام خانی سەر بە شاری بەدرە بە خاک سپێردرا.