تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی، چل ساڵ بەڵێنی بێکردەوە

کۆماری ئیسلامی، چل ساڵ بەڵێنی بێکردەوە
posted onFebruary 3, 2019
noتعليق

 

لەو تویتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە چل ساڵەی شۆڕشی ئێران هاتووە: کاتێک ساڵی ١٣٥٧ خومەینی هاتەوە بۆ ئێران بەڵینی زۆری بە خەڵکی ئەو وڵاتە دا بە تایبەت لە ڕووی دادپەروەرى، ئازادی و بەختەوەری بەڵام دوای چوار دەیە ئەو ڕژیمە وەفای بە بەلینەکانی نەکردووە.

 

مایک پەمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا سەبارەت بە شکەستی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنووسێت: تەنانەت حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری کۆماری ئیسلامی دان بە شکەستی ٤٠ ساڵەی ئەو ڕژیمە دادەنێ. لە درێژەدا نووسیویەتی پێویست نەبوو ئەو جۆرە بێ بەڵام دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەمووکات ئیدۆلۆژی لە خێر و خۆشی خەڵکی وڵاتەکەی بە باشتر زانیوە.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە: ئایەتوڵا خومەینی ساڵی ٥٧ گووتبوی ستەمی رابڕدوو بەردەوام نابێ! ئەو تویتە بەڵێنەکەی خومەینی لە بەرامبەر ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دادەنێ و  بە ئاماژەدان بە ڕاپۆڕتی ڕیکخڕاوی مافەکانی مرۆڤ دەنووسێ: ئاماری لە ڕادەبەدەری قۆڵبەستکرانەکان، سزای قامچی و دەستبەسەر بوونەکان دەریدەخات دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ سەرکووتی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خەڵک ئامادەن تا چ سنوورێک بچنە پێش.

 

ساڵی ٢١٠٨ ساڵی شەرم بۆ کۆماری ئیسلامی

ڕیکخڕاوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆڕتی ساڵانەی خۆیدا ساڵی ٢١٠٨ بۆ کۆماری ئیسلامی بە ساڵی شەرم نێودێر کرد ئەویش بە هۆی زۆربوونی لە ڕادەبەدەری ئاماری پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا.

لە تویتێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە بەڵێنەکانی خومەینی سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و چاپەمەنی لە ئێراندا کراوە و بە ئاماژەدان بەوەی ئێرانی ئەوڕۆ یەکێک لە سەرکوتکراوترین ژینگەکانی کاری میدیایی هەیە باسی لەوە کردووە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دەیان ڕۆژنامەوانی قۆڵبەست کردووە و هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان دەکات.

کۆماری ئیسلامی خێرایی ئەنتەرنێتی کەم کردووە و دەستپێڕاگەیشتنی خەڵکی وڵاتەکەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاساغ کردووە. هەڵاوسانى ئابووری و سەرکوت و لەنێوچوونی ژینگە و فەرهەنگ و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەرە دەسکەوتی کۆماری ئیسلامین. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا بە ئاماژەدان بە بەڵینی خومەینی کە ساڵی ٥٧ گووتبووی ئێمە دەمانهەوێ بەختەوەری بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەین هاتووە: گەندەڵی، ئاوسانی ئابووری، سەرکوت، مادەی هۆشبەر، لە نێوچوونی ژینگە و فەرهەنگ دەسکەوتی ڕژیمی خومەینی بووە.