تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کوژران و بریندار بوونی زۆرتر له ١٧٠ ئەندامی سوپای پاسداران له هێرشی سایبری ئیسرائیل

کوژران و بریندار بوونی زۆرتر له ١٧٠ ئەندامی سوپای پاسداران له هێرشی سایبری ئیسرائیل
posted onSeptember 18, 2024
noتعليق

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەلحەدەس و جروسالم پۆست، دوای تەقینەوەی پەیجەرەکانی تیرۆریستانی سەر به کۆماری ئیسلامی ئیران لە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریە، ١٩ ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران کوژران و ١٥٠ کەسیش برینداربوونه.

ڕاپۆرتەکان تەرکیز دەکەن که زۆرێک لە بریندارەکان چاویان لەدەستداوە و بەرپرسانی سوپای پاسداران لە ترسی لاواز بوونی لایەنی دەروونی ئەندامان و لایەنگرانی حکوومەت و دوورکەوتنەوە لە لێپرسینەوە بەرامبەر ئیسرائیل تەنانەت لە باسی كردن لە زیانە قورسەکانیشی خۆیان دەبوێرێن.

جێگای ئاماژەیه لە درێژەی تێکهەڵچوون و گرژییەکانی نێوان تیرۆریستانی سەر به ئێران له سوریان و لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل، لە ڕووداوێکی کەم‌وێنەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، بەهۆی تەقینەوەی پەیجەرەکانی هێزە تیرۆریستییەکان، هەزاران ئەندامی ئەم گرووپە بریندار بوونە.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکدا دەڵێت کە ژمارەی بریندارانی ئەو ڕووداوە پلان‌ بۆ دارێژراوە، نزیکەی پێنج هەزار کەس بووە.

هەروەها هەواڵه فەرمییەکانی ئاماژەه بەوه دەکەن که لە نێو بریندارەکاندا موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیروتیش هەیە. هەواڵەکان باسی ئەوه دەکەن ئەو تیرۆریسته یەک چاوی له دەست داوه و چاوێکی دیکەی به قورسی بریندار بووه.

پەیجەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بچووکە کە بۆ وەرگرتنی نامەی کورت بەکار دەهێندرێت و بە شەپۆلی ڕادیۆیی کار دەکەن. هەر پەیجەرێک ژمارەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، هەر وەک مۆبایل و تلەیفون. هێزەکانی حزبوڵای لوبنان پەیجەر بەکاردەهێنن بۆ وەرگرتنی هۆشداری لەکاتی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل.