تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

یاسای تووماج بۆ پەسەند کردن پێشکەشی کۆنگرەی ئەمریکا کرا

یاسای تووماج بۆ پەسەند کردن پێشکەشی کۆنگرەی ئەمریکا کرا
لە سەرانسەری جیهان دژ به دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ تووماج ساڵحی، گردبوونەوە ناڕزایەتی چێ ببوو
posted onJune 2, 2024
noتعليق

گەڵاڵەیەک بە ناوی "یاسای تووماج" لەلایەن ژمارەیەک لە نوێنەرانی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکاوە، بەمەبەستی سزادانی کاربەدەستانی دادوەریی ئێران، پێشنیاری کۆنگرە کراوە.

یانگ کیم ئەندامی کۆمایخوازی مەجلیسی نوێنەران، ڕایگەیاندووە کە تووماج ساڵحی بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی خۆی بووەتە دەنگی دەنگە کپ کراوەکان و بوێرانە بە دژی ئەشکەنجە و سەرکوتی خواستی خەڵکی ئێران قسەی کردووە.

هەروەها ئادام بەنێت شیف ئەندامی دێمۆکراتەکانی مەجلیسی نوێنەران ڕایگەیاندووە کە "بوێری و پێداگریی تووماج سەبارەت بە مافی مرۆڤ مزگێنیدەرە بۆ هەمووان و شانازی دەکەم کە لە پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵەیەدا بەشدارم".

لەم گەڵاڵەیه سزاگەلێك بە سەر دادوەران و لێکۆڵەڕانی دادگاکانی ئینقلابی ئێران کە لە سەرکوتی بەردەوامی ناڕازییان بەشدارن، دەسەپێنێت.

هەروەها لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵەیە، هەر حوکمێک کە لەلایەن دادگاکانی ئێرانەوە دژی بەندکراوانی سیاسی بدرێت، وەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پێناسە دەکرێت.