فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ دڕۆنی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە و لانیکەم شەش مووشەکی بالستیکیان تێک شکاندووە کە شەوی شەممە ٢٥ خاکەڵێوه و بەرەبەیانی یەکشەممە لە ئێران و یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.
ڕۆژی دووشەممه، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سێنتکام لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هێزەکانمان توانیان ژمارەیەک مووشەکی بالستیک و حەوت دڕۆن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەن که ئامادەی هەڵدان بوون بەرەو ئیسرائیل، کە پێش هاویشتینیان تێکشکێندران.
ڕێژیمی ئێران لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە ٣٣١ مووشەک و دڕۆنی بەکار هێناوە کە زۆربەیان لە نێوخۆی ئێرانەوە هاویشتراون.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە، وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیەند کە ٩٩٪ی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە پووچەڵ کراونەتەوە.