
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تەندروستی هەزاران خوێندکاری ئێرانی لە مەترسیدایە!
هێرشە شیمیایی ـ تیرۆریستەکانی سوپای تیرۆریست و بەکرێگیراوانی خامنەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان، دەنگۆ و گرژیی جیددی لە کۆمەڵگای ئێران بەدوای خۆیدا هێناوە،
بۆیەشە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی سەبارەت بە درێژەی ئەو هێرشانە بڵاو کردەوە و لەمبارەوە هۆشداری داوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کاربەدەستانی ئێران کردووە کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنە پێش بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە کە کاریگەری لەسەر تەندروستی و ژیانی ملیۆنان کچی ئێرانی داناوە.
بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە لە ٣٠ی خاکەلێوە (دواینێ) بڵاوکرایەوە، وەبیر بەرپرسانی تارانی خستووەتەوە کە بە ملیۆنان قوتابی بە هۆی هێرشە شیمیایی ـ تیرۆریستەکانی سوپای تیرۆریست و بەکرێگیراوانی خامنەیی لە ئێران ژەهراوی بوونە و پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجام بدرێت.