تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 قائانى لە عێراق هیچى پێ نەکرا و موقتەداییەکان سوورن لەسەر تەمبێکردنى میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامی

 قائانى لە عێراق هیچى پێ نەکرا و موقتەداییەکان سوورن لەسەر تەمبێکردنى میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامی
AvaToday caption
posted onJuly 29, 2022
noتعليق

▪️ ئەمڕۆ هەینى بەشێک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر کە زۆرینەى کورسییەکانى پەرلەمانى عێراقى بەدەست هێناوە، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتى عەمار حەکیمى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە شاری بەغدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی خەللانی لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە وتارێکی لەبارەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی و عاشوراوە پێشکەش کرد.

هۆکارى تووڕەبوونى موقتەداییەکان، ئەو پێداگرییەى عەمار حەکیم بووە لەسەر کاندیدبوونی "محەمەد شیاع سودانی" کە بە تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەناسرێت و موقتەداییەکان ئەمەیان بە پەیامێک زانی بۆ ئەوان چونکە سەدر پێشتر ئەم محەمەدەى ڕەت کردووەتەوە.

هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگى، لە نوورى مالیکى و عەمار حەکیم و نووری مالیکی، حەیدەر عەبادی و هادی عامری و محەممەد شیاع سوودانی و چەند حزبی بچووکى ترى سەر بە کۆمارى ئیسلامى پێک دێت کە هەموویان شێعەن و لەسەر بنەماى تێفکرینى سوپاى قودس دەچن بەڕێوە! ئەم هاوپەیمانییە لە ڕێگەى پیلانەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە ڕێگەى نەدا هاوپەیمانى ڕزگارى نیشتمانى کە لە کورد و سوونە  و شێعە پێک دێت، سەرۆکوەزیران هەڵبژێرن و ئێستا هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە ڕێگەى قائانییەوە دەیهەوێت محەمەد شیاع سودانى بکەنە سەرۆکوەزیرى عێراق، بەڵام سەدرییەکان لە نوێژى هەینى پێشوو خۆپێشاندانى ملیۆنییان ڕێک خست و لەم چەند شەوەى ڕابردووش هەڵیانکوتایە سەر پەرلەمان تا نیشان بدەن کە بە بێى هاوپەیمانى ڕزگارى نیشتمانى و موقتەدا سەدر هیچ سەرۆکوەزیرێک و یا کایەیەکى سیاسى نە هەڵدەبژێردرێت و نە جێبەجێ دەکرێت!

ڕەوتى حیکمە

بڕیاریش وایە سبەى شەممە لایەنگرانی سەدر خۆپێشاندانێکى گەورە لە بەغدا بەڕێوە بەرن و هەر ئەمەش واى کردووە کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەکە بڵاوەی پێ بکرێت و جگە لە دوو دەروازە نەبێت، سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخراون و پردی کۆماری بە بەربەستی کۆنکرێتی گیراوە.

هەرچەندە عەمار حەکیم سەرکردەی رەوتی حیکمە لە وتارەکەى خۆى ئەمڕۆ هەینى بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەرەم گوتى: "کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڕیارێکی عێراقییە و بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی دراوە و سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی سەرکردەی سوپاى قودس بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە نەبووە"، بەڵام سەدرییەکان ئەمە بەڕاست نازانن و لەوە تێدەگەن کە قائانى فەرماندەى سوپا تیرۆریستەکەى قودس ئەم فەرمانەى داوە بە چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ دانانى کەسێکى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى وەک سەرۆکوەزیرانى عێراق!