تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هێرشە مووشەکییەکەى هەولێر گەمارۆى زیاترى بۆ کۆمارى ئیسلامى بە دواوە بوو

هێرشە مووشەکییەکەى هەولێر گەمارۆى زیاترى بۆ کۆمارى ئیسلامى بە دواوە بوو
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2022
noتعليق

🌐  ئاڤاتودەی

ئەمڕۆ وەزارەتى خەزێنەدارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەک گەمارۆى سەر کەسێکى حەقیقى و چوار کۆمپانیاى ئێرانى ڕاگەیاند.

بە پێى بەیاننامەیەکى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا، ئۆفیسى کۆنتڕۆڵى داراییە دەرەکییەکانى خەزێنەدارى (ئۆفێک)، محەمەد عەلى حوسەینى بە هۆى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ڕێکخراوى جیهادى سوپاى پاسدارانى تیرۆریست خستووەتە لیستى گەمارۆکانى ئەمریکاوە.

هەروەها کۆمپانیاى "جستار صنعت دلیجان"، "صنعتی عمرانی پارس بنای صدر"، "سایه بان سپهر دلیجان" و "سینا کامپوزیت دلیجان"ـى بە کۆمپانیا سزالەسەرەکان زیاد کردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم کەسە لە ڕێگەى چوار کۆمپانیاى خۆیەوە بۆ بەشى جیهادى سەربەخۆ و توێژینەوەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران و "کۆمپانیاى پیشەسازیی کیمیایی پارچین" کە سەر بە ڕێکخراوى پیشەسازى بەرگرى کۆمارى ئیسلامییە، کەرەستەى پێویستى بۆ بەرهەمهێنانى مووشەکى بالستیک دابین کردووە.

لە بەیاننامەکەى وەزارەتى خەزێنەداریشدا باس لە ڕۆڵى سوپاى پاسداران لە هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر و پاڵپشتییەکانى ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەى کۆمارى ئیسلامى لە حوسییەکانى یەمەن بۆ هێرشکردنە سەر ئیماراتى یەکگرتووى عەرەبی و عەرەبستانى سعودیە کراوە.  

بە پێى زانیارییەکانى "دەنگى ئەمریکا"، بارایان نێڵسن، یاریدەدەرى وەزیرى خەزێنەدارى ئەمریکا بۆ کاروبارى تیرۆریزم و زانیارى ماڵى، لەبارەى ئەم گەمارۆیە نوێیەوە گوتوویەتى کە ئەم هەنگاوە لە ڕاستاى بەڵێنەکانى ئەمریکایە بۆ پێشگرتن لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانى مووشەکى بالستیک و لەگەڵ ئەوەى کە دەوڵەتى بایدن خوازیارى پابەندبوونى تەواوى ئێرانە بە بەرجام، خۆى نابوێرێت لە گەمارۆ و سزاى ئەوانەى کە پشتیوانى لە بەرنامە مووشەکییەکەى کۆمارى ئیسلامى دەکەن.