تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە دەرگای خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە

ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە دەرگای خۆ کاندید کردنەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە
posted onFebruary 8, 2022
noتعليق

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئەمڕۆ سێشەممە دەرچووە ڕاگەیەنراوە " پشت بەستن بەیاساکانی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە ٨ـی ساڵی ٢٠٢١، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرا بڕیاریدا: 
دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەرۆژی ٩ شوبات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بکاتەوە".

ئەم بڕیارەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو دوێنێ دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پاڵیۆڕاوانی ئەو پۆستە بدات، بەڵام بەهۆی بایکۆتی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، پرۆسەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

جگە لەسەربەخۆکان زۆربەی فراکسیۆنە براوەکان بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد.