تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئاخۆ مۆسکۆ دێتە سەر هێڵى قەیرانی چیچان ـ تورکیا؟!

ئاخۆ مۆسکۆ دێتە سەر هێڵى قەیرانی چیچان ـ تورکیا؟!
AvaToday caption
posted onDecember 31, 2021
noتعليق

دروستکردنى باخچەیەک بەرووبەری ١٥ هەزار مەتر چوارگۆشە بەناوی (جەوهەر دۆداییڤ)، ئاڵۆزییەکانى نێوان چیچان و تورکیا قوڵتر کردەوەو، مۆسکۆی هێناوەتە سەر هێڵى قەیرانەکە.

 

بەو هۆیەوە سەرۆکى چیچان لەپەیامێکدا ئەنکەرای کردۆتە ئامانج و، ئاشکرای کرد " ئەوانیش پەیکەرێکى ئۆجەڵان لەپایتەختى وڵاتەکەى دروست دەکەن، وەک وەڵامدانەوەى هەنگاوەکانى تورکیا. ئەو باخچەیەى کەشارەوانى کوجالی کۆرفێز بەنیازە دروستى بکات تێچووەکەى گەیشتۆتە سێ ملیۆن و نیو لیرە، بڕیارە لەساڵى داهاتوو بکرێتەوە.

لەو بارەیەوە ماریا زاخارۆڤا، گووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى رووسیا پاڵپشتى لەهەنگاوەکانى رەمەزان قادیرۆڤ کردووەو، روونیکردەوە " ئەو هەنگاوانە پێچەوانەى رووحی پەیوەندییە دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵاتە". هێرشیشی کردە سەر ئەنکەرا بەوەى " کار لەسەر ناونانى باخچەیەک بەناوی تیرۆریستێک دەکات، کە هەوڵیداوە وڵاتەکەى دابەشکات".

دۆداییڤ، لەساڵانى نەوەتەکان شۆڕشێکى دژى دەسەڵاتدارانى مۆسکۆ بەرپا کردو، کۆماری (ئیتچکیریا) لەنێو چیچان ڕاگەیاند، بەڵام لەناوەڕاستى نەوەتەکان لەئۆپەراسیۆنێکى سەربازیی مۆسکۆدا کوژراو، لەدواى ئەویشدا شۆڕشەکەى بەرەو لەناوچوون چوون.

زاخارۆڤا گووتیشى " رووسیا بەهەموو شێوەیەک شکۆمەند کردنى تیرۆریستان و گرووپە چەکدارییەکان ڕەتدەکاتەوە"، دووپاتی کردووەتەوە " ئەمە بۆچوونە بنەڕەتیەکانى مۆسکۆیە".

چاوەڕوانی ئەوەشن ئەنکەرا ئەو پەیامانە بەهەند وەربگرێت و، متمانەى خۆى لەلایەن وڵاتەکەى لەدەست نەدات". جەختى لەوەشکردەوە " ئەو هەنگاوانە جێی پەسەند کردن نین و، پێویستە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیەوەش ڕەتبکرێنەوە". هاوکات تایبەت بەو پرسەش دیمیتری بیسکۆف، گووتەبێژى کرێملین، پێی وایە بڕیارەکەى دەسەڵاتدارانى تورکیا بۆ بەناو کردنى باخچەیەک بەناوی تیرۆریستێک، کەهەوڵیداوە خاکی رووسیا داگیر بکات، جێی داخ بووە بۆ گەلی چیچان، ئەو هەنگاوەى سەرۆکى چیچان بەنیازە پەیڕەوی بکات، جێی شایست و رێزگرتنە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئێستا قادیرۆڤ لەگرۆزنی، داواى لەوەزارەتى دەرەوەى رووسیا کردووە، وەڵامى هەنگاوەکانى دەسەڵاتدارانى ئەنکەرا بدەنەوە، کە بڕیاریانداوە باخچەیەک بەناوی دۆداییڤ بکەن. لەسەر ئاستى تورکیاش رۆژنامەى یەنى شەفەقی تورکی، هێرشێکى تووندی کردۆتە سەر قادیرۆڤ و بەبێ ڕێز وەسفی دەکات، کاتێک بڕیاریدابوو پەیکەرێکى عەبدوڵلا ئۆجەڵان لەگرۆزنی دروست بکات.

قادیرۆڤ ئەوەشى نەشاردۆتەوە " تورکیا چەندین ساڵە داڵدەى تیرۆریستان و هەڵاتووان دەدات، کەتومەتبارن بەکوشتنى هەزاران هاوڵاتیانى سڤیل و مەدەنی، لەو وڵاتە بوونەتە پاڵەوان". دوا پەیامیشی بۆ ئەنکەرا ئەوە کەبووە کەئەوانیش بەشایستەى دەزانن " پەیکەرێک بۆ ئۆجەڵان دروست بکەن، تاوەکو رێزی لێبگیرێت کەخەباتی بۆ گەلەکەى کردووە".