تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆمارى ئیسلامى گرووپى تیرۆریستیى حەشدى شێعى لە ئەفغانستان دامەزراند

کۆمارى ئیسلامى گرووپى تیرۆریستى حەشدى شێعى لە ئەفغانستان دامەزراند
AvaToday caption
posted onJuly 19, 2021
noتعليق

ئەمریکا بە بەجێهێشتنى ئەفغانستان، ڕێگەى بۆ ڕمبازێنى کۆمارى ئیسلامى و پشتیوانیکردنى گرووپە تیرۆریستییەکان خۆش کرد. کۆمارى ئیسلامى بە پشتیوانى ئەلقاعیدە و تاڵیبان نەوەستاوەتەوە، بەڵکو ئێستا بە ئاشکرا گرووپێکى تیرۆریستى دروست کرد بۆ شێغعەکانى ئەفغانستان. ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناوى "الحشد الشیعی"ـیە.

 

دامەزراندنى ئەم گرووپەش لە دواى ئەوە هات کە سەرۆکى ئەفغانستان دژى تاڵیبان کە خەریکى کۆنتڕۆڵکردنەوەى بەشێکى زۆرى ئەو وڵاتەیە، داواى چەکهەڵگرتنى خەڵکى خۆبەخشى کرد.

کۆمارى ئیسلامیش ئەم هەلەى قۆزییەوە و حەشدى شێعەى دامەزراند کە درێژکراوەى حەشدى شەعبی عێراقە. زۆرینەى ئەندامەکانى ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە سوریا و عێراق لەگەڵ سوپاى تیرۆریستى پاسداران چالاکییان هەبووە.

ڕۆژنامەی "جمهوری ئیسلامی"، دوێنێ بە مانشێتى گەورە هەواڵى دروستبوونى ئەم گرووپەى ڕاگەیاند و لە ناوخانى هەواڵەکەشیدا باسى لەوە کردووە کە "ئەم گرووپە پێشتر هاوکار و پارێزەرى حەرەمە پیرۆزەکان بووە و زیاتر لە حەوت ساڵە شانبەشانى سوپاى پاسداران لە سوریە دژ بە داعش و لەگەڵ سوریا شەڕ دەکەن".

ڕۆژنامەى جمهورى اسلامی

حەسەن حەیدەری، فەرماندەى حەشدى شێعى باسى لەوە کردوە کە ئامادەن لەگەڵ ئەشرەف غەنى سەرۆکى ئەفغانستان دژى تاڵیبان بوەستنەوە و ئەگەرى هەیە هێزەکانى تریان کە مەبەستى فاتمیونە (شێعە شەڕکەرەکانى ئەفغانى لە سوریە)، هاوکار و پاڵپشتیان بن.

ئێستا ئەفغانستان بەدەر لە مەترسییەکانى تاڵیبان دەکەوێتە بن مەترسى گرووپێکى گەورە و تیرۆریستى دیکەوە کە ئەویش حەشدى شێعییە و هاوشێوەى حەشدى شەعبی لە عێراق دەبێتە لەمپەر لە سەروەرى یاسایی و سیاسى وڵاتەکە و دەبێتە ئامرازێک بۆ بەدیهێنان و جێبەجێکردنى پیلانە شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى.

کۆمارى ئیسلامى بەردەوام هەلى چۆڵکردن و بەجێهێشتنى وڵاتە داگیرکراوەکانى قۆزتووەتەوە کە ئەمریکا بەجێیان دەهێڵێت و بە دروستکردنى هێزى چەکدارى شێعى بنەمایەک بۆ بەهێزبوون و پاراستن و هێشتنەوەى خۆى دادەنێت.

شێعەکنى ئەفغانستان