تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نامەى ۹ زیندانیی سوونەمەزهەب بۆ جاوید ڕەحمان

نامەى ۹ زیندانیی سوونەمەزهەب بۆ جاوید ڕەحمان
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2021
noتعليق

بە پێی ڕاپۆرتی هرانا، عیسا عیدمحەمەدی، فەرهاد شاکری، عیدەلحەکیم عەزیم گورگیج، عەبدولڕەحمان گورگیج، حەبیب پیرمحەمەدی، عەبدولباسێت ئورسەن، محەمەدڕەزا شێخ ئەحمەدی، مورتەزا فەکوری، عەبدوڵا حوسێنی، ۹ کەس لە بەندکراوانی سوونە مەزهەبی بەندیخانەی وەکیلئابادی مەشهەد، نامەیەکیان بۆ جاوید ڕەحمان، نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران نووسیوە و تیایدا داوایان کردووە "بەدواداچوون بۆ دۆسییەکانیان" بکات.

 

ئەم بەندکراوانە لە بەشێک لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەکردن و گوشار و پاڵەپەستۆکانى سەر خۆیان و بنەماڵەکانیان کردووە بە مەبەستی ددانپێدانانی زۆرەملێ. ئەم زیندانیانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و نادادپەروەرانە حوکمی لەسێدارەدان و زیندانیکردنی درێژخایەنیان بۆ بڕاوەتەوە.

لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە: «ئێمە، بە تۆمەتگەلی سەرتاسەر درۆ و بووختان و بە دروستکردنی مەلەف و دۆسییە، ئەشکەنجەکردنی سەخت، ددانپێنانی زۆرەملێ و لەپێشئامادەکراو، هەڕەشە و زیندانیکردنی ئەندامانی بنەماڵەکان و حوکمی نادادپەروەرانە و درێژخایەنی سەرووی ١٥ ساڵ یا حوکمی لەسێدارە، لە بەندی ۱/٦ داین. زەخت و گوشاریان تەواو چڕ کردووەتەوە و ئازارمان دەدەن. تەنانەت بە گوشار و دەستێوەردان لە بابەتی ژیانی کەسی و خێزانی، چەند کەسێکمان لە هاوسەرانمان جیا بووینەتەوە و منداڵەکانمان ئاوارە بوونە.»