تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەیامنێرەکەى ئەلفورات دووەمین ئامانجى تیرۆرى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق

پەیامنێرەکەى ئەلفورات دووەمین ئامانجى تیرۆرى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق
posted onMay 10, 2021
noتعليق

هەواڵدەرییە عەرەبیی زمانەکان، هەواڵى تیرۆرکردنى ئەحمەد حەسەنیان وەک دووەمین ئامانجى کۆمارى ئیسلامى لەم حەفتەیەدا بڵاو کردەوە.

 

ئەحمەد حەسەن، ڕۆژنامەنووسى تۆڕى میدیایی ئەلفوراتى عێراق، دوێنێشەو تەقەیان لێ کرد و بریندار بوو و دواتر لە بەشى چاودێرى چڕى نەخۆشخانەیەکى دیوانییە خەوێنرا.

کردنەئامانجى ئەم ڕۆژنامەنووسە، پاش ئەوە ڕووى دا کە چالاکى مەدەنى بە ناوى ئەیهاب ئەلوزنى لە لایەن بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە تیرۆر کرا. سەرچاوە ئەمنییەکانى عێراق ئێوارەى شەممە ١٨ى گوڵان ڕایانگەیاند، کەسانى نەناسراوى چەکدار، ئەیهاب ئەلوەزنى، چالاکى دیار و ئەندامى هەماهەنگیکەرى خۆپێشاندانەکانیان لە پارێزگاى کەربەلا لە ناوچەى ئەلحەداد تیرۆر کرد.

چالاکڤانانى عێراقى، میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى بە تۆمەتبارى سەرەکى ئەم تاوانانە لە باشوورى وڵاتەکەیان دەزانن. تۆڕى میدیایی ئەلفورات، کەمێک پێش ئێستا لەبارەى دۆخى پەیامنێرە تیرۆرکراوەکەیەوە و لە زمانى پزیشکەکەی نووسى: "ئێمە ئێستا ناتوانین بڕیار بدەین کە مەترسی تێپەڕاندووە، بەڵام چاوەڕوانیمان هەیە باشتر بێت و لەم چەند ڕۆژەى ئایندە دۆخەکەى ڕوونتر دەبێتەوە"، پزیشکەکە باسى لەوەش کرد کە "ئێستا ئەو لەژێر چاودێرى چڕدایە و ئەم دۆخەشى دوو حەوتوو دەخایەنێت".