تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نامەى ٢٤ نوێنەرى پەرلەمانى ئەمریکا بە مەبەستى سنووردارترکردنى کۆمارى ئیسلامى

نامەى ٢٤ نوێنەرى پەرلەمانى ئەمریکا بە مەبەستى سنووردارترکردنى کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2021
noتعليق

بیست و چوار ئەندامی مەجلسی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات نامەیان بۆ ئانتونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و تێیدا داوایان کردووە دەوڵەت گرێبەستێکی باشتر و کامڵتر لەگەڵ ئێران ببەستێت، لەوانەیە  چاودێریی ئاژانس بۆ سەر گشت دامودەزگاکانی ناوەکی، ئاسانتر بلوێنێت.

 

ئەم نامەیە لە لایەن مایکل مەک‌کاڵ، نوێنەری کۆماریخوازی ناوچەی تێگزاس، و جاش گاتهایمر، نوێنەری کۆماریخوازی ناوچەی نیوجرسییەوە ئامادە کراوە. ۱۲ نوێنەری دیموکرات و ۱۲ نوێنەری کۆماریخواز ئەم نامەیان ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ ڕەشەممە ناردووە و واژۆیان کردووە.

لە دەقی نامەکەدا هاتووە: «ئێمە باوەڕمان بەوەیە که گرێبەستی ناوەکی بەرجام بەو ڕادەی پێویستە ئەو متمانەیەی دروست نەکردووە کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز نەگاتە چەکی ناوەکی.» واژۆکەرانی ئەم نامەیە نووسیویانە: «گەورەترین پاڵپشتی حکومەتی تێرۆریزم لە جیهان، دەبێ لەبارەی پیتاندنەوەی ناوەکی و شێواندنى ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، وەڵامدەر بێت.»

 دەوڵەتی پرزیدنت بایدن لە کاتی دەستبەکاربوونی وتوویەتی ئەگەر کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەڵێنەکانی لە گرێبەستی بەرجام وەفادار بمێنێتەوە، ئەمریکاش دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستەکە.  دوناڵد ترامپ، سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا، واشنتۆنی لە ساڵی ۲۰۱۸ لە بەرجام دەرهێنا و گەمارۆی توندی خستە سەر کۆماری ئیسلامی.