تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

خامنەیی دەستی بەسەر دەیان ملیار دۆلاڕدا گرتووە

خامەنەیی دەستی بەسەر دەیان میلیارد دۆلاڕیدا گرتووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خامنەیی کە خۆى بە پیاوێکی پیرۆز دادەنێ، دەستى بەسەر مڵکی کەمینە دینییەکاندا گرتووە
posted onDecember 10, 2018
noتعليق

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا کە بە بۆنەی ساڵوەگەری خەبات دژی گەندەڵی  بڵاوی کردووەتەوە باسی لە گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە.

 

لەو پەیامەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز بڵاو کراوەتەوە، هاتووە "ئەوڕۆ ڕۆژی جیهانی دژایەتی لەگەڵ گەندەڵییە، بە داخەوە بۆ خەڵکی ئێران کە دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کەوتووەتە دەستی دز و گەندەڵان. یەکێک لەو دزە گەورانە عەلی خامنەییە کە سندوقێکی سەرمایەی لێخۆشبوون لە باجی بە چەندین ملیار دۆلار پار هەیە".

ئاماژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ناوەندی جێبەجێکاری بڕیاڕەکانی خومەینییە کە بە پێی ڕاپۆڕتێکی ڕۆیتەرز ئەو دامەزراوە لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی ڕێبەڕی ئێراندایە و ٩٥ میلیارد دۆلارى تێدایە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا لەسەر عەلی خامنەیی نووسیویەتی "ئەو کە بە پیاوێکی پیرۆز ئەژمار دەکرێت، مڵکی کەمینە دینییەکان دەست بەسەر دادەگرێت و دواتر پارەى کاش دەداتە سوپای پاسداران".

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە بەرەبەری ڕۆژی نێودەوڵەتی خەبات لە دژی گەندەڵی پێداگری لەسەر هاوکاری وڵاتان لە خەبات لە دژی گەندەڵیدا کردەوە.