هيلارى كلينتۆن و چێلسیای كچی خەریکى بەرهەمهێنانى زنجیرە تەلەڤزیۆنێکە کە لەسەر ڕۆمانی "كچانی كوبانێ، چیرۆكی یاخیبوون و بوێری و دادپه‌روه‌ری" کە لە لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌مریكی "گه‌یل تزماج لێمۆن" نووسراوه و تێیدا باس له چیرۆكی ئازایه‌تی ژنی كورد ده‌كات لە کاتى گرتنى کۆبانێ لە لایەن گرووپى تیرۆریستى داعش شانبەشانى گەریلا و پێشمەرگە شەڕیان کرد.
ماڵپەڕى سی.ئێن.ئێن بڵاوى کردەوە کە ڕۆمانی كچانی كوبانێ یه‌كێكه له ١٢ ڕۆمانە باشەکانى دونیا کە بڕیار وایە چەند مانگى ئایندە بڵاو بێتەوە و لە لایەن دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى پەنگوین چاپى کردووە.
هیلاری كلینتۆن له باره‌ی ڕۆمانهکەوە ده‌ڵێت: "كچانی كوبانێ گێڕانه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئازایه‌تی ئه‌و ژنانه‌یه كه له پێناو هێنانه‌دی دادپه‌وه‌ری و یه‌كسانی خەباتیان کرد و چەکیان هەڵگرت. ئێمه كۆمپانیای (HiddenLight)مان دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه بگێڕین كه ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شیان كه ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه ناتوانین له‌مه زیاتر دڵخۆش بین، بۆ ئه‌و كاره‌ی كردوومانه."
نووسەرى ئەم ڕۆمانە کتێبەکانى له پڕ فرۆشترینەکانى نیویۆركەر.