تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئێران لە ژێر کێوێک لە نەتەنز خەریکی ئامادەکارییە بۆ  دروستکردنی چەکی خێراتری ناوەکی

ئاخۆ ئیسرائیل ئاگای لێیە؟
AvaToday caption
ئاخۆ ئیسرائیل ئاگای لێیە؟
posted onJanuary 14, 2021
noتعليق

کۆمپانیای زانستی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا کە١٦ی بەفرانبار لەبارەی وێستگە ناوەکئیەکەی نەتەنز نووسراوە، ڕایگەیاند: سێ توونێل بە گۆرجی، لە ژێر شاخێک لە نەتەنز لێدراوە و خەریکی ئامادەکارین بۆ بەرهەمهێنانی خێراتری ناوەکی.

 

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی یەکگرتووی ڕۆژئاوا جاڕنامەیەکی دەرکرد و جەختی کردەوە "ئێمە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی وزەی ناوەکی لە ئێرانین بەڵام لە چوارچێوەی سازشکراو، بەڵام زۆر نیگەرانین بە بەرزبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئەو بەرهەمهێنانە.

ئەم جاڕنامەیە سازشی ناوەکی بە سەرەکیترین بنەما لە دونیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆشتنی بەکۆمەڵ و بەرهەمێکی دیپلوماسی فرە لایەنەی دانا و هۆشداری داوە: جموجۆڵییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ساڵانەی دوایی نەتەنیا لەگەڵ ئەم سازشە، دژایەتی هەبووە بەڵکوو بووەتە هۆی پەککەوتنی ڕێگە دیپلوماسییەکانیش.

نەتەنزز

ئەنجومەنی یەکگرتووانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی هەوڵە دیپلوماتیکەکان دەکا بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوەکی و پێیان وایە پێویستە ئێران ناچار بکرێت بۆ کارکردن بە بەڵێنەکانی و لە هەروەها پێشوازی لە گەڕانەوەی جۆ بایدن کرد بۆ گەڕانەوە و سازش لەبارەی ناوەکییەوە.

دووشەممە، رافائل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوەکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆیتەرز جەختی کردەوە ئێران خەریکە زۆر بەخێرایی دەگاتە پیتاندنی٢٠٪ یۆرانیۆم، تەنیا چەند هەفتە دەرفەت ماوە بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام.

هەفتەیەک لەمەوپێش، ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوەکی ڕایگەیاند کە ئێران دەیەوێ سێ تاڤگەی سانتریفیوژی مۆدێرنی ئای-ئاڕ٢ ئێم، لەشاری ناوەکی نەتەنز دتوست بکات.